سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی میت کۆبوونەوە
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی میت کۆبوونەوە.
- هەیبەت حەلبووسی: سەرکەوتنی پڕۆسەی چارەسەریی ئەنجامی گرنگی بۆ ناوچەکە دەبێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی فەرمیی تورکیا و کەناڵ8 کەوتووە، هەیبەت حەلبووسی و ئیبراهیم کاڵن، لە ئەنقەرە بەر لە بەڕێکەوتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەولێر، کۆبوونەتەوە و بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کردووە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەنگاوانە کراوە کە خزمەت بە گەشەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان تورکیا و عێراق، بەتایبەت لە بواری ئەمنی و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.
گفتوگۆکانى حەلبووسى و کاڵن
- گفتوگۆیان لە بارەی میکانیزمەکانی هەماهەنگی لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات کردووە، کە پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە دەکەن.
- لە کۆبوونەوەکەدا پرسی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئاو لە عێراق، پڕۆژەکانی کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، و پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاوتوێکراون.
- جەختیش لەسەر ئەو ڕێکارانە کراوەتەوە، کە دەکرێت بگیرێنەبەر لەپێناو قووڵکردنەوەی هاوکارییە ستراتیجی و ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق.
- لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی میت باسی پڕۆسەی سنووردارکردنی چەکیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا لە عێراق کردووە.
- بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، حەلبووسی جارێکی دیکە پشتیوانیی بۆ پرۆسەی چارەسەریی کە ئەنقەرە بە تورکیای بێتیرۆر ناویدەبات، دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سەرکەوتنی پڕۆسەکە ئەنجامی گرنگی بۆ تەواوی ناوچەکە دەبێت.
- سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی میت، ڕێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی نزیکی نێوان هەردوو وڵات، لە بابەتە دوو قۆڵی و هەرێمییەکاندا.
هەفتەى ڕابردوو، محەممەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بە یاوەرى شاندێکى پەرلەمانى، سەردانی ئەنقەرەیان کردو لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا و گەورە بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا، کە مەبەست لە سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە ئەمنی، ئابووری و پەرلەمانییە هاوبەشەکان بوو.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
شاندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا