برایەکی سیپان حەسۆ: بکوژانى براکەم بە سزاى یاسایی خۆیان بگەن

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سیپان حەسۆ، ئەو شەڕڤانەى پێشووى هێزەکانى سووریاى دیموکرات و ئەندامى ئێستاى وەزارەتى بەرگرى سووریا
سیپان حەسۆ، ئەو شەڕڤانەى پێشووى هێزەکانى سووریاى دیموکرات و ئەندامى ئێستاى وەزارەتى بەرگرى سووریا

پووختەى هەواڵەکە

  • برایەکی سیپان حەسۆ: بکوژانى براکەم بە سزاى یاسایی خۆیان بگەن.
  • برایەکی سیپان حەسۆ: هەڕەشەکان نایانترسێنێت.
  • سیپان حەسۆ، ئەو شەڕڤانەی پێشووی هەسەدە کە لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتیی عەرەبەوە لە سەرێکانى کوژرا.

ئەو برایەی شەڕڤانەکەی پێشووی هەسەدە دەڵێت، بەناوی خۆی و برا شەهیدەکانی و سەرجەم شەهیدانی خێزان و عەشیرەتەکەیانەوە، داوا لە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن و داوای بەسزاگەیاندنی بکوژانی براکەی بکەن و ئەوانەی لەو کوشتنی براکەیان تێوەگلاون بدرێنە دادگا.


کوژرانى سیپان حەسۆ

  • برایەکی سیپان حەسۆ: براکەیان بەشێوەیەکی دڕندانە و وەحشیگەرانە کوژراوە.
  • ئەو ڕووداوە تاوانێکە لەبیرناکرێت و ناکرێت بەبێ لێپرسینەوە تێپەڕێت.
  • بە مافی خێزانەکەی دەزانێت، ڕاستیی ڕووداوەکە بزانن و دادپەروەری بەدیبێت.
  • جەختلەوە دەکاتەوە، هەڕەشەکان نایانترسێنێت و ساردیان ناکاتەوە لە داواکردنی ئازادی، شکۆ و ئاشتی، دەشڵێت، خوێنی شەهیدەکانیان ئەمانەتە لە ئەستۆیان.
  • ئەو برایەی سیپان حەسۆ، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕۆژئاوا و سووریا دەکات، ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە ئاشکرا بکەن و بکەران و ئەوانەی لە پشتیانەوە بوون، بە گوێرەى یاسا سزا بدەن.

ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە، سیپان حەسۆ لە شارى حەسەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنرا و دواتر بەشێوەیەکی دڕندانە لە شارۆچکەی سەرێکانی کوژرا و سەرى لە لاشەى جیاکرایەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

سەربڕینی شەڕڤانێکی کورد لە سەرێکانى کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا