چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە هەستکردن بە بوونی گرێ لە گەروودا

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دەکرێت  هەستکردن بە بوونی گرێ لە گەروودا بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەوە بێت
دەکرێت هەستکردن بە بوونی گرێ لە گەروودا بەهۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدەوە بێت

د. هاوار نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و ڕژێنی دەرەقی، سەبارەت بە هەستکردن بە بوونی گرێ لە گەروودا، دەڵێت:

  • هەستکردن بە هەبوونی گرێ یان توندبوون لە گەروودا دیاردەیەکی تەندروستیی زۆر باوە
  • زۆرجار چارەخواز تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت بەهۆی هەستکردن بە بوونی گرێ لە گەروویدا و وا دەزانێت گرێیەکی مەترسیدار لە گەروویدا هەیە
  • دەکرێت کەسێک گرێی نەبێت لە گەروویدا و واهەست بکات گرێ لە گەروویدا هەیە

هۆکارە سەرەکییەکانی هەستکردن بە بوونی گرێ لە گەروودا چین؟

  • دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی: لە کاتی بوونی فشاری دەروونیدا، ماسولکەکانی گەروو گرژ دەبن و ئاستەنگیی بۆ گەرووی کەسەکە دروست دەکەن
  • گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە: چوونە سەرەوەی ترشی گەدە بۆ ناو گەروو دەبێتەهۆی سووتانەوە و هەوکردنی ناوپۆشی گەروو، لە ئەم کاتەدا کەسەکە واهەست دەکات گرێ لە گەروویدا هەیە  

لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟

  • ئەگەر کەسەکە لە کاتی هەستکردن بە بوونی گرێ لە گەروویدا  ئازاری توندی لە کاتی قوتدانی خواردن و دابەزینی کێشی جەستەی هەبوو، پێویستە بەپەلە پشکنینی ناوبینیی قورگی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بۆ ئەنجام بدرێت

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

ناوبینیی قوڕگ و لووت و گوێ کەی و بۆ کێ دەکرێت؟

سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا