مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕەتیدەکاتەوە هێرشی بۆسەر سعودیە ئەنجام دابێت
پووختەی هەواڵەکە:
- مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: ئامادەین بەشداری لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بکەین
- تۆمەتبارکردنیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە بە هەوڵی دووژمن بۆ تێوەگلانی عێراق ناودەبات.
- مقاوەمەی ئیسلامی: هێرشەکانی سەر دامەزراوە ستراتیجییەکانی سعودیە شەڕەفە بەڵام ئێمە نەبووین
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕەتیدەکاتەوە هێرشیان کردبێتەسەر بۆریە نەوتییەکانی سعودیە و تۆمەتبارکردنیان بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە بە هەوڵی دووژمن بۆ تێوەگلانی عێراق ناودەبات. هەروەها ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لەهەر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان دەربڕیووە.
مقاوەمەی ئیسلامی سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە پەلەکردنی حکومەتی عێراق
- مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لەهەر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان دەربڕیووە.
- بەرەی مقاوەمە سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە پەلەکردنی حکومەتی عێراق بۆ باوەڕکردن بی هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو.
- سیاسەتی تۆمەتبارکردن و چاوپۆشیکردن، بە هەوڵێکی شکستخواردووی سعودیە ناودەبات، لەبەرامبەر حوسییەکان.
- هۆشداری دەدات لە پیلانگێڕی ئەمریکا – ئیسرائیل بۆ تێوەگلانی عێراق لەو قەیرانانە.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "ئەو هێرشەی هەینی ڕابردوو کراوەتەسەر دامەرزاوە ستراتجییەکانی سعودیە، شەرەفە بەڵام ئێمە ئەنجاممان نەداوە".
دەربڕی سەرسوڕمان
بەرەی مقاوەمە سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە پەلەکردنی حکومەتی عێراق بۆ باوەڕکردنی بەو بانگەشانە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو و لێکۆڵینەوەیەکی جددی.
"هەوڵی شکستخواردووی سعودیە لە بەرامبەر حووسییەکان"
بەرەی مقاوەمە لە عێراق، سیاسەتی تۆمەتبارکردن و چاوپۆشیکردن، بە هەوڵێکی شکستخواردووی سعودیە ناودەبات، لەبەرامبەر حوسییەکان و جەختلەوە لە پشتیوانیکردنی گەلی یەمەن دەکەن، کە دەیەیەک زیاترە لەلایەن سعودیەوە گەمارۆدراون.
هۆشداری لە پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا، "هۆشداری دەدات لە پیلانگێڕی ئەمریکا – ئیسرائیل بۆ تێوەگلانی عێراق لەو قەیرانانەی تەنیا خزمەت بە دووژمنان دەکات".
بەرەی مقاوەمەی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەر لیژنەیەکی حکومی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان دەردەبڕێت، لە بری ئەوەی دوای بانگەشەی گوماناوی بکەون.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سعودیە: لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر هێڵى نەوتى ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا
45 خولەک پێش ئێستا