بۆریی سەرەکیی نەوتی سعودیە بەئامانج گیرا
پووختەی هەواڵەکە
- دوای ئەنجامدانی هێرشێک بۆ سەر بۆریی سەرەکیی گواستنەوەی نەوتی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا، سعودیە ناردنی نەوتی بەو بۆرییەدا ڕاگرت.
- بەپێی زانیاریی بەرپرسانی ئەمریکی بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن، هێرشەکە بە درۆن یان مووشەک کراوە و زیانی گەورەی بە وێستگەیەکی ناردنی نەوت گەیاندووە.
- هەڕەشە یەکبەدوایەکەکان و گەمارۆی حوسییەکان لە گەرووی بابولمەندەب، نرخی یەک بەرمیل نەوتی لە بازاڕەکاندا بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرزکردەوە.
لەسەر بنەمای ڕاگەیێنراوی وەزارەتی وزەی سعودیە و لێدوانی بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ سی ئێن ئێن، هێرش کراوەتە سەر بۆریی نەوتی سەرەکیی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای سعودیە و بەوهۆیەوە گواستنەوەی نەوت لەو هێڵەدا ڕاگیراوە.
زیانەکانی بۆرییەکە و زانیارییە هەواڵگرییەکان
- بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە کە هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە و لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی بۆرییەکە کراوە.
- سەرچاوەیەکی دیکەش باسی لەوە کردووە کە لە هێرشەکەدا مووشەک بەکارهێنراوە و یەکێک لە وێستگەکانی ناردنی نەوتی کردووەتە ئامانج.
- وێنەی مانگە دەستکردەکان دەرخەری ئەوەن قەبارەی زیانەکان لە وێستگەکەدا بەرفراوانە، هاوکات بەرپرسانی ئەمریکی سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریین.
- وەزارەتی وزەی سعودیە ڕاگرتنی گواستنەوەی نەوتی لە بۆرییەکە پشتڕاستکردووەتەوە و هێشتا ڕوون نییە چاککردنەوەی زیانەکان چەند کاتی پێویست دەبێت.
کاریگەریی هەڕەشەکان لەسەر نرخی نەوت
گەمارۆی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی سعودیە و دەستبەسەرداگرتنی بەشێکی زۆری گەرووی بابولمەندەب کە بە یەکێک لە ڕێڕەوە گرنگەکانی هەناردەی ئاویی وڵاتەکە دوای گەرووی هوورمز هەژمار دەکرێت، هەڕەشەیەکی زۆری لەسەر جموجوڵی کەشتیوانی دروستکردووە، بەهۆی ئەم ئاڵۆزی و مەترسییانەشەوە لەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک 100 دۆلاری تێپەڕاند.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
لە دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ئێران و ناوچەکە، سەرچاوە نەوتییەکانی سعودیە و توانای هەناردەکردنی نەوت لەو وڵاتەدا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هەڕەشەی یەک لەدوای یەک بووەتەوە، لە کاتێکدا هێشتا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشکردنە سەر بۆریی نەوتی سەرەکیی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا ڕانەگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئارامکۆ: هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای سعوودیا زیاد دەکەین
هێرشی درۆنی کرایە سەر پاڵاوگەیەکی ئارامکۆ لە سعودیە و داخرا
شەڕی درۆن و ئابووری؛ بەندەری موخا لەنێوان کارتی فشاری ئێران و دیدگای 2030ی سعودیەدا
23 خولەک پێش ئێستا