چەند زانیارییەک لەسەر پووکانەوەی ئێسک
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. هاوڕێ هاشم، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی، سەبارەت بە پووکانەوەی ئێسک دەڵێت '' ئەم کەسانە مەترسیی تووشبوونیان بە پووکانەوەی ئێسک زیاترە''
- ئەو خانمانەی چوونەتە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە
- ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 65 ساڵانە
- بۆماوەیی پووکانەوەی ئێسک یان شکان لە جوومگەی حەوزدا
- ئەو کەسانەی کێشی جەستەیان کەمە
- کەسانی جگەرەکێش
- ئەو کەسانەی خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە
- ئەو کەسانەی دەرمانی دژەبەرگریی جەستە بەکاردەهێنن
- ئەو کەسانەی شێوازی ژیانیان ناچالاکە
- ئەو کەسانەی ئاستی ڤیتامین دی لە جەستەیاندا کەمە
ڕێنوێنییەکانی خۆپاراستن لە پووکانەوەی ئێسک
- ژەمە خۆراکی تەندروست
- وەرزشی بەردەوامی بەهێزکردنی ماسولکەکان
- ئەو کەسانەی زیاتر مەترسیی تووشبوونیان بە پووکانەوەی ئێسک هەیە، پشکنینی چڕی ئێسک بکەن
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا