پەیامنێرى کەناڵ8: هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆی حەلەب لە کۆبانێ کشانەوە
پووختەی هەواڵەکە
- بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گرتووخانەی کۆبانێ هەشت زیندانی گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.
- مەزڵوم عەبدی گەیشتە کۆبانێ و هێزەکانی ئاسایشی حەلەب دوای دروستبوونی گرژی لە سەنتەری شارەکە کشانەوە.
- ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە قامیشلۆ گیراوەتەبەر و ئاسایشی سەر بە حکومەتی کاتی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە سەنتەری شارەکە کشاونەتەوە، هاوکات مەزڵوم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەدایە.
پەرەسەندنی گرژییەکان و قوربانییانی گرتووخانەکە
- بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ژمارەیەک دەستگیرکراو لە گرتووخانەی کۆبانێ دژی بڕیاری گواستنەوەیان بۆ زیندانەکانی حەلەب ئاگریان لە خۆیان بەردا.
- لە ئەنجامی ڕووداوەکە هەشت زیندانی گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی چواریان زۆر سەختە.
- تاوەکو ئێستا تەرمی حەوت لە قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکە لەناو باڵەخانەی گرتووخانەکەدا ماونەتەوە و ڕێکارە پزیشکییەکان بۆ دەرهێنانیان بەردەوامە.
- ئەو هێزەی ئاسایشی حەلەب کە لە گەنجانی عەرەب پێکهاتبوون، بەهۆی گوتنەوەی دروشم لە کۆڵانەکاندا گرژییان دروستکرد و دواتر بەرەو دەوروبەری شارەکە کشانەوە.
هەڵوێستی ئاسایشی سەر بە حکومەتی کاتی
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە پشێوییەکە بەهۆی ئاگرکردنەوە لە چەند ژوورێک لەلایەن چەند کەسێکەوە دروستبووە و دواتر تەشەنەی سەندووە. هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە پڕۆسەی ڕادەستکردنی گرتووخانەی کۆبانێ بە لایەنە فەرمییەکان هێشتا ڕێڕەوی یاسایی و دادوەریی ماوە، هاوکات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە تاوەکو ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرجەم تێوەگلاوان بگرنەبەر و ئەنجامەکانیش بۆ ڕایگشتی ڕابگەیێنن.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ، ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان گیراوەتەبەر؛ پەیامنێری کەناڵ8 لە قامیشلۆ ڕایگەیاندووە کە هێزێکی زۆری ئەمنی لە بازگە و ڕێگە سەرەکییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، لە کاتێکدا هاونیشتمانییانی ئەو شارە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن لەبارەی شەهیدکردنی سیپان حەسۆ و ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی گرتووخانەکە تاوەکو تاوانباران ئاشکرا بکرێن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
بریندارێکی گرتووخانەی کۆبانێ: خۆمان ئاگرمان لە خۆمان بەردا
لە زیندانی کۆبانێ هەشت کەس بە ئاگر گیانیان لەدەستدا
مەزڵوم عەبدی گەیشتە کۆبانێ و دەنگۆی قەدەغەی هاتووچۆ ڕەتدەکرێتەوە
مامێکى سیپان حەسۆ چیرۆکى شەهیدکردنەکەى سیپان لە کەناڵ8 دەگێڕێتەوە
سەربڕینی شەڕڤانێکی کورد لە سەرێکانى کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا