پوختەیەک لەبارەی ژیانی توپاک شاکور

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • لە گەورە ڕاپەر و هونەرمەندانی ئەمریکا بوو
  • لە خێزانێکی چالاکوان و مافپەروەر لەدایکبووە
  • شانۆ، شیعر، سەما و ئەدەبی ئینگلیزی خوێندووە
  • ڕەخنەگرێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی توند بووە
  • دەیان ملیۆن کۆپی موزیک و گۆرانییەکانی فرۆشتووە

توپاک ساڵی 1971 لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە، کوڕی خانمێکی کۆڵنەدەر و مافپەروەر بووە بە ناوی ئەفێنی شاکور؛ خانەوادەکە کاریگەر بوون بە تەوژمی پان-ئەفریکانیزم بۆ پاراستنی ماف و چەسپاندنی دادپەروەری بۆ ڕەشپێستەکان.


"دەمەوێت وەکو پیاوێک بمرم نەک ترسنۆکێک"

توپاک شاکور

لە خوێندنگەی باڵتیمۆر بۆ هونەرەکان، توپاک ئەمانە فێربووە:

  • شانۆ
  • شیعر
  • سەما
  • ئەدەبی شکسپیر

ساڵی 1991 یەکەم ئەلبوومی خۆی بڵاوکردووەتەوە و پیشە هونەرییەکەی دەستیپێکردووە:

  • پێنج ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە
  • پاش مردنی حەوت ئەلبوومی بڵاوکراوەتەوە
  • بەنزیکەی هەزار گۆرانی تۆمارکردووە
  • بەنزیکەی 100 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکان فرۆشراون
  • ئەلبوومی All Eyez on Me باشترین ئەلبوومیەتی

دیارترین گۆرانییەکانی:

  • California Love
  • Changes
  • Dear Mama
  • Keep Ya Head Up
  • Hail Mary
  • How Do U Want It
  • Hit ‘Em Up

دەستکەوتەکانی:

  • بەربژێر بۆ شەش خەڵاتی گرامی
  • خەڵاتێکی موزیکی ئەمریکی
  • چوار خەڵاتی بیلبۆرد
  • نازناو لە هۆڵی ناوبانگی ڕۆک ئاند ڕۆڵ
  • ئەستێرەی ڕێڕەوی ناوبانگی هۆڵیوود

"تەنیا خودا دەتوانێت بڕیارم لەسەر بدات"

توپاک شاکور

جگە لە جیهانی موزیک، توپاک ئاشقی سینەما بووە و لە حەوت فیلمی درێژدا بەشدار بووە.


توپاک ئەندامێکی گەورەی دەستەی هونەرمەندانی بەرەی ڕۆژئاوا بووە، لەماوەی ژیانیدا ڕکابەریی توندی لەگەڵ چەندین کەس هەبووە:

  • The Notorious B.I.G
  • Sean Combs
  • Bad Boy Records
  • Mobb Deep
  • Chino XL
  • Dr. Dre

ڕێکەوتی حەوتی ئەیلوولی 1996، لە لاس ڤێگاس، دەستڕێژیی گولـلەی لێ کراوە و ڕێکەوتی 13ی ئەیلوولی هەمان ساڵ لە تەمەنی 25 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.


زیاتر بزانە:

دەستەی سوێندخۆران: Keffe D بکوژی توپاک شاکورە

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا