83ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس کۆتاییهات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ماوەی 11 ڕۆژ بەردەوام بوو
  • 20 فیلم کێبڕکێیان بۆ خەڵاتی سەرەکی کرد
  • زیاتر لە 140 بەرهەم نمایشکران
  • فیلمێکی کوردی بەشدار بوو
  • لە هەشت پۆلدا خەڵات دابەش کران

لەمیانی بەڕێوەچوونی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکەدا:

  • زیاتر لە سێ هەزار بەرهەمهێنەر بەشدار بوون
  • لە سەرانسەری جیهانەوە ڕۆژنامەنووس و ئەکتەر و هونەرمەندان ئامادەییان هەبوو
  • 140 فیلم و زیاتر لەمیانی ڕۆژەکاندا نمایشکران
  • فیلمی کوردیی No Paradise If You Are Killed By A Woman نمایشکرا

دیارترین براوەکان:

  • خەڵاتی شێری زێڕین: Woman Unknown لە دەرهێنانی May el-Toukhy
  • خەڵاتی شێری زیوین: Possible Love لە دەرهێنانی Lee Chang-Dong
  • خەڵاتی شێری زێڕین بۆ باشترین دەرهێنەر: Ilya Khrzhanovsky
  • خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر: Mathilde Arcel
  • خەڵاتی باشترین ئەکتەر: John Malkovich
  • خەڵاتی باشترین سکرینپلەی: Stéphane Brizé, Coralie Amedeo & Olivier Gorce
  • خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەران: NAZA
  • خەڵاتی ئەکتەر/خانمە ئەکتەری گەنج: Malou Khebizi

هەریەک لە جۆرج کلوونی و ئێڵن بورستین، خەڵاتی شێری زێڕینیان بۆ تێکڕای ژیانە هونەرییەکەیان وەرگرت.


زیاتر لەبارەی فیلمە کوردییەکە بزانە:

فیلمێکی کوردی نوێنەرایەتیی عێراق دەکات بۆ ئۆسکار

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا