وەزارەتى کۆچ: تەنیا 18 کەمپى ئاوارەکان ماون

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کەمپى شاریا لەپاڕێزگاى دهۆک کە ئاوارە ئێزدییەکانى تێدایە. فۆتۆ: AP
کەمپى شاریا لەپاڕێزگاى دهۆک کە ئاوارە ئێزدییەکانى تێدایە. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتى کۆچ: تەنیا 19 هەزار خێزانى ئاوارە لە کەمپەکاندا ماون
  • وەزارەتى کۆچ: ئەو کەمپانەى ماون لە هەولێر و دهۆکن
  • وەزارەتى کۆچ: زۆرینەى ئاوارەکانى کەمپەکان خەڵکى شنگالن

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند، لە کۆى 175 کەمپى ئاوارەکان 157 کەمپیان داخراون و تەنیا 18 کەمپ لە هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک ماون، کە 19 هەزار خێزانى ئاوارەیان تێدایە و زۆرینەیان ئاوارەى شنگالن.



لێدوانی بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەربارەی کەمپەکان

  • عێراق سەرکەوتوو بووە لە داخستنى کەمپەکان و هاندانى ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەى ئارەزوومەندانە.
  • ئەگەر گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان سەخت بێت بەهۆى ئاوەداننەکردنەوەى ناوچەکانیان، بەڵام ژیان لە کەمپەکاندا سەختترە.
  • حکومەت کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکان و هاندانی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
  • حکومەت کاردەکات بۆ دەستبەرکردنى پێداویستییەکانى گەڕاندنەوەى ئارام و پارێزراو و بەردەوام.


کەریم نوورى، بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، عێراق سەرکەوتوو بووە لە داخستنى کەمپەکان و هاندانى ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەى ئارەزوومەندانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاڵنگارییان هەیە و کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکەن، ئەگەر گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان سەخت بێت بەهۆى ئاوەداننەکردنەوەى ناوچەکانیان، بەڵام ژیان لە کەمپەکاندا سەختترە.


دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی گەڕانەوە


جەختیشیکردەوە، حکومەت کاردەکات بۆ دەستبەرکردنى پێداویستییەکانى گەڕاندنەوەى ئارام و پارێزراو و بەردەوام.


ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ ژمارەی ئاوارەکان


بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کۆچ، لە دواى ساڵى 2014، پێنج ملیۆن ئاوارە و 175 کەمپ لە عێراقدا هەبوون، تاوەکو ئێستا 157 کەمپیان داخراون و تەنیا 18کەمپ لە هەولێر و دهۆک ماون کە 18 هەزار خێزانیان تێدایە و زۆرینەیان ئاوارەى شنگالن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کەریم نووری: بەمنزیکانە کەمپی هۆل بەیەکجاری دادەخرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئاوەدانکردنەوەی شنگال لە ئاست زامی ئێزدییەکان نییە

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا