کەریم نووری: بەمنزیکانە کەمپی هۆل بەیەکجاری دادەخرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- کەریم نووری :هەزار و 200 پەنابەری عێراق لەکەمپی هۆل ماون.
- کەریم نووری :21 هەزار پەنابەری عێراقیمان لە کەمپی هۆل گەڕاندووەتەوە.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند، داخستنی کەمپی هۆل بەیەکجاری نزیکە و لەئێستادا سەدان عێراقی تیاداماوە و بەمنزیکانە دەیانگەڕێننەوە.
کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی 21 هەزار پەنابەری کەمپی هۆل و دووبارە شیاندنەوەیان و تێکەڵاوکردنەوەیان بە کۆمەڵگە، بەبێ تۆمارکردنی هیچ پێشێلکارییەک.
مەترسی کامپی هۆل
- کەریم نوری دەڵێت کەمپی هۆل پێشتر وەک بۆمبی تەوقیتکراو ناودەبرا، کە دەکرا لەهەر کاتێکدا بتەقێتەوە.
- عێراق سەرکەوتووبوو لە پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە و ئێستا تەنیا سەدان پەنابەری تیاداماوەتەوە.
- لەئێستادا هەزار و 200 پەنابەری عێراقی لەو کەمپەدا ماونەتەوە، ئەوەش ژمارەیەکی کەمە و کار لەسەر گەڕاندنەوەیان دەکەن.
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەشڵێت، کەمپی هۆل پێشتر وەک بۆمبی تەوقیتکراو ناودەبرا، کە دەکرا لەهەر کاتێکدا بتەقێتەوە، بەڵام عێراق سەرکەوتووبوو لە پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکە و ئێستا تەنیا سەدان پەنابەری تیاداماوەتەوە.
دەشڵێت، لەئێستادا هەزار و 200 پەنابەری عێراقی لەو کەمپەدا ماونەتەوە، ئەوەش ژمارەیەکی کەمە و کار لەسەر گەڕاندنەوەیان دەکەن.
داخستنی کامپی هۆل بە تەواوەتی
کەریم نووری باسلەوە دەکات، ئەو 21 هەزارەی گەڕێنراونەتەوە، دوای شیاندنەوەیان دووبارە تێکەڵی کۆمەڵگە کراونەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ پێشێلکارییەک ڕووبدات، بەمنزیکانە دۆسیەی کەمپی هۆل بە تەواوەتیی دادەخرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
فاینانشاڵ تایمز: زیاتر لە 20 هەزار کەس لە کەمپی هۆل هەڵاتوون
2 کاتژمێر پێش ئێستا