د. سومەییە نەقشبەندی: هەڵگرتنی هێلکەی خانمان بۆ دواخستنی دووگیانبوون دەکرێت
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. سومەییە نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، سەبارەت بە بەستنی هێلکە، دەڵێت:
- هەڵگرتنی هێلکەی خانمان پرۆسەیەکی زانستیی پێشکەوتووە بۆ بەستنی هێلکە تەندروستەکان و پاراستنی توانای منداڵبوون لە داهاتوودا
- دەرهێنان و بەستنی هێلکەی بەپیت لە پلەی گەرمیی زۆر نزمدا دەکرێت تاوەکو لە کاتی پێویستدا بەکاربهێنرێتەوە
- باشترین تەمەنی خانمان بۆ هەڵگرتنی هێلکە لە نێوان تەمەنی نێوان 20 بۆ 35 ساڵاندایە، چونکە کوالێتی و ژمارەی هێلکەکان لەم تەمەنەدا لە بەرزترین ئاستدایە
پرۆسەی هەڵگرتنی هێلکە بۆ کام خانمانە گونجاوە؟
- پرۆسەی هەڵگرتنی هێلکە بۆ ئەو خانم و کچانەی ترسی چوونە تەمەنی لێچوونەوەی پێشوەختەیان هەیە لە سووڕی مانگانە یان یەدەگی هێلکەیان کەم بووەتەوە ئەنجام دەدرێت
- ئەو خانمانەی بەم دواییانە هاوسەرگیرییان کردووە و دەیانەوێت پڕۆسەی منداڵبوون بۆ ماوەیەک دوا بخەن بەهۆی خوێندن، کار، یان پلانی ژیانیان
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئەو خواردنانە چین کە نابێت لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا بخورێن؟
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا