د. هاژە عەبدوڵڵا: پێش وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی پشکنینی خوێن بکرێت

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ئەگەری دابەزینی ئاستی پەڕەکانی خوێنی جەستەی چارەخوازەکە بە بڕیاری پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری پێدانی پەڕەکانی خوێن بۆ چارەخوازەکە دەدرێت
لە ئەگەری دابەزینی ئاستی پەڕەکانی خوێنی جەستەی چارەخوازەکە بە بڕیاری پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری پێدانی پەڕەکانی خوێن بۆ چارەخوازەکە دەدرێت

د. هاژە عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە، دەڵێت '' لەبەر ئەم هۆکارانە پێویستە تووشبووانی شێرپەنجەی پێش وەرگرتنی چارەسەریی کیمیایی پشکنینی خوێن بکەن ''

  • چونکە پێشبینیی دەکرێت دوای وەرگرتنی چارەسەریی کیمیایی ڕێژەی خوێن، ئاستی سیستمی بەرگریی چارەخوازەکە و پەڕەکانی خوێنی کەم بکەن
  • بەشێک لە چارەسەرە کیمیاییەکان دەبنەهۆی لاوازبوونی جگەر و گورچیلە
  • لە ئەگەری دابەزینی ئاستی خوێنی جەستەی چارەخوازەکە، بە بڕیاری پزیشکی پسپۆڕ خوێن بۆ چارەخوازەکە دەگوازرێتەوە
  • لە ئەگەری دابەزینی ئاستی سیستمی بەرگریی جەستەی چارەخوازەکە پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری کردنی دەرزیی بەرگری بۆ چارەخوازەکە دەدات
  • لە ئەگەری دابەزینی ئاستی پەڕەکانی خوێنی جەستەی چارەخوازەکە بە بڕیاری پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری پێدانی پەڕەکانی خوێن بۆ چارەخوازەکە دەدرێت

لێکەوتە نەخوازراوەکانی چارەسەریی کیمیایی چین؟

  • دڵتێکهەڵاتن
  • ڕشانەوە
  • سکچوون
  • هەڵوەرینی قژ
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • ماندوویی
  • تا
  • ئازاری ناو دەم
  • قەبزی
  • خوێنبەربوون

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

تەنیا لەبەرئەوەی ئازاری نییە مەرج نییە شێرپەنجە نەبێت

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا