د. سورکێو لەتیف: بەرگریی ئینسۆلین مەترسیی تەسکبوونەوە و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان زیاد دەکات
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. سورکێو لەتیف، پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ، دەڵێت '' بەرگریی ئینسۆلین مەترسیی تووشبوون بە ئەم گرفتانە زیاد دەکات''
- بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن یان سەرهەڵدانی نەخۆشیی شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن
- هەوکردن و تێکچوونی فەرمانی ناوپۆشی خوێنبەرەکان
- تووشبوون بە بەرزەفشاری خوێن
- بەرزبوونەوەی ئاستی چەوریی سیانی
- کەمبوونەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵی باشی جەستە
- کۆبوونەوەی چەوری لە دەوری سک
- تەسکبوونەوە و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان
هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە بەرگریی ئینسۆلین چین؟
- جەڵتەی دڵ
- جەڵتەی مێشک
- بوونی نەخۆشی لە خوێنبەری پەلەکاندا
نیشانەکانی بەرگریی ئینسۆلین چین؟
- قەڵەویی کەمەر
- نیشتنی چەوریی لەسەر جگەر
- گۆڕانی ڕەنگی پێست بۆ تۆختر لە دەوری مل یان ژێرباڵ
- دابەزاندنی کێشی جەستە بە ئەستەم
چارەسەرە باوەکانی بەرگریی ئینسۆلین چین؟
- ئەنجامدانی وەرزشی بەردەوام
- دابەزاندنی کێشی جەستە
- خۆراکی تەندروست
- وازهێنان لە جگەرەکێشان
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا