بافڵ جەلال تاڵەبانى و عەلى باپیر لە دەباشان کۆبوونەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ڕاگەیێنراوى کۆبوونەوەکە: گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران
- ڕاگەیێنراوى کۆبوونەوەکە: پێویستە حکومەت هەنگاوی کرداریی و بەپەلە بۆ چارەسەری گرفتەکان بنێت
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ عەلى باپیر، سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێڕاوی نوسنگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی دەربارەی کۆبوونەوەکە
- لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ژیان و بژێویی هاونیشتمانییان باسیان لێوەکراوە و هەردوولا دووپاتیان کردەوە.
- پێویستە حکومەت هەنگاوی کرداریی و بەپەلە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان بنێت.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەختیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە کردەوە، بە شێوەیەک هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە چارەسەر تاوەکو لە لێکەوتە نەرێنییەکان پارێزراو بێت.
نووسینگەى ڕۆژنامەوانیى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوولا بەڕێوەچوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە تاوتوێکراون.
تاوتوێکردنی ژیان و بژێویی هاونیشتمانییان باسیان لێوەکراوە
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ژیان و بژێویی هاونیشتمانییان باسیان لێوەکراوە و هەردوولا دووپاتیان کردەوە، پێویستە حکومەت هەنگاوی کرداریی و بەپەلە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان بنێت.
جەختکردنەوە هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە چارەسەر
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەختیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە کردەوە، بە شێوەیەک هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە چارەسەر تاوەکو لە لێکەوتە نەرێنییەکان پارێزراو بێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
2 کاتژمێر پێش ئێستا