بافڵ جەلال تاڵەبانى: سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر سعودیە دەکەین

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • سەرۆکى یەکێتى: هێرشەکەى سەر سعودیە پەرەسەندنێکى مەترسیدارە
  • بافڵ جەلال تاڵەبانى: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت
  • سەرۆکى یەکێتى: لایەنەکان خۆیان بەدووربگرن لە هەر ڕێوشوێنێکى تۆڵەسەندنەوە
  • بافڵ جەلال تاڵەبانى: ئامادەین بۆ هاوکاری هه ر هه وڵێکی ئاشتییانه

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێرشەکەى سەر سعودیە سەرکۆنە دەکات و بە پەرەسەندنێکى مەترسیدار بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە ناوى دەبات. داواش دەکات لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت و لایەنەکان خۆیان بەدووربگرن لە هەر ڕێوشوێنێکى تۆڵەسەندنەوە.

ڕاگەێێنراوی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی هێرشەکەی سەر سعودیەوە

  • پەره سه ندنێكی مه ترسیداره و هه ڕه شه له ئاسایش و سه قامگیریی عیراق و ناوچه كه به گشتی ده كات.
  • به توندی سەرکۆنەى ئەو هێرشانە و هه ر كرده وه یەکی توندوتیژ دەکەن كه ژیانی هاوڵاتییان بخاته مه ترسییه وه.
  • له م قۆناغه چارەنووسسازه دا، ئارامگرتن و دانبه خۆداگرتن رێگا ڕاستەکەیە. سه ره ڕای ئه وه ی كه تۆمه تباركردن و ئینکارییکردنی یەکتر ئاماژه ن بۆ هەستیاریی دۆخەكه.
  • ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە. ده بێت لێکۆڵینه وه له و هێرشانە بكرێت و هێوركردنه وه ی دۆخه كه بكرێته پێشینه


سەرۆکى یەکێتى، لەبارەى هێرشە درۆنییەى دوێنێ هەینى کرایە سەر سعودیە، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەئامانجگرتنى سعودیە، په ره سه ندنێكی مه ترسیداره و هه ڕه شه له ئاسایش و سه قامگیریی عیراق و ناوچه كه به گشتی ده كات. به توندی سەرکۆنەى ئەو هێرشانە و هه ر كرده وه یەکی توندوتیژ دەکەن كه ژیانی هاوڵاتییان بخاته مه ترسییه وه ، سه روه ریی نیشتمانی پێشێل بكات، و ببێتە هۆی ناسەقامگیری په یوه ندییه ناوخۆیی و ناوچه ییه كان.


ئارامگرتن و دانبه خۆداگرتن رێگا ڕاستەکەیە


سەرۆکى یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، له م قۆناغه چاره نووسسازه دا، ئارامگرتن و دانبه خۆداگرتن رێگا ڕاستەکەیە. سه ره ڕای ئه وه ی كه تۆمه تباركردن و ئینکارییکردنی یەکتر ئاماژه ن بۆ هەستیاریی دۆخه كه ، به ڵام بەردەوامبوونی گرژییه كان مه ترسیی ئه وه ی هه یه ناوچه كه به ره و په ككه وتن و پێكدادانێکی قووڵتر و پێشبینی نه كراو ببات.

بەپەله داوا له سەرجەم لایەنەكان دەكەن كه ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان له هەر رێوشوێنێكی تۆڵەسەندنەوه یان وتارێکی تووند دوور بخەنەوه كه دۆخەكه بەرەو خراپتر ببات.

ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە



بافڵ جەلال تاڵەبانى دەشڵێت، ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە. ده بێت لێکۆڵینه وه له و هێرشانە بكرێت و هێوركردنه وه ی دۆخه كه بكرێته پێشینه بۆ ئه وه ی دەرفەتی پێویست بۆ گفتوگۆیەکی بونیاتنه ر و بێپچڕان له نێوان ده سه ڵاته فیدراڵییه کان و لایه نه خۆجێییه کاندا دابین بكرێت. ئاسایشی ڕاسته قینه له ڕێگه ی هێزه وه به دی نایه ت، به ڵکو له ڕێگه ی مامه ڵه ی شەفاف و پابەندبوونێکی هاوبەشەوه بە سەروەریی نیشتمانی و ناوچەییەوە دەبێت.


پشتگیری هەموو هەوڵێکی ئاشتییانە


سەرۆکى یەکێتى لە ڕاگەیێنراوەکەیدا، ئاماده یی تەواوى خۆی ده رده بڕێت بۆ ئاسانكاری، پشتگیری و هاریکاریکردن له هه ر هه وڵێکی ئاشتییانه یان دانوستانێک كه ئامانجی گێڕانه وه ی سه قامگیری، پاراستنی به رژه وه ندییه کانی هاوڵاتییان، و مسۆگه ركردنی ئاشتی درێژخایه ن بێت له سه رتاسه ری عێراق و ناوچه فراوانه که دا.

ەردەوامبوونی گرژییەكان مەترسیی ئەوەی هەیه ناوچەكه بەره و پەككەوتن و پێكدادانێکی قووڵتر و پێشبینی نەكراو ببات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: سەرکۆنەى ئەو هێرشانە دەکەین کرانە سەر بۆرییەکانى نەوت لە سعودیەى برا

ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سعودیە دەکات

بۆریی سەرەکیی نەوتی سعودیە بەئامانج گیرا

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕەتیدەکاتەوە هێرشی بۆسەر سعودیە ئەنجام دابێت

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا