سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: سەرکۆنەى ئەو هێرشانە دەکەین کرانە سەر بۆرییەکانى نەوت لە سعودیەى برا

کیژان مەحمود 57 خولەک پێش ئێستا
لۆگۆى سەرۆکایەتیی هەرێمیی کوردستان
لۆگۆى سەرۆکایەتیی هەرێمیی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: هاوپشتیى خۆمان لەگەڵ سعودیە دووپاتدەکەینەوە
  • سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: پشتیوانى لە ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵیى عێراق دەکەین
  • سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان: نابێت خاکى عێراق ببێتە سەرچاوەى هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتانى دراوسێ

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەرکۆنەى ئەو هێرشانەی کرد کە کراونەتە سەر بۆرییەکانى نەوت لە سعودیە و پشتیوانیی خۆی بۆ وڵاتی سعودیە و ڕێکارەکانی حکومەتی فیدراڵ دووپاتکردەوە.



ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی پشیوانی بۆ ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق

  • دەربڕینی هاوپشتیی تەواوەتی لەگەڵ سعودیە و پەرۆشی بۆ ئاسایش و سەقامگیری دووپاتدەکەنەوە.
  • پشتیوانی بۆ ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانە و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەگیرێتەبەر.
  • نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و دەستدریێژییەک بۆسەر وڵاتانی دراوسێ.
  • ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دراوسێیەتی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری.


سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لە سعودیەی برا و هاوپشتیی تەواوەتی خۆمان لەگەڵ سعودیە و پەرۆشییان بۆ ئاسایش و سەقامگیری دووپاتدەکەنەوە".

دەربڕینی پشتیوانی بۆ ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆیشی بۆ ئەو ڕێکارانە دەربڕیوە کە حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانە و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەگیرێتەبەر.

پەنابردن بۆ دیالۆگ و هاوکاری


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە، نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و دەستدریێژییەک بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، ڕاشیدەگەیێنن، ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دراوسێیەتی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین ڕێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، هێڵی سەرەکیی نەوتی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا لە شارەکانی ڕیاز و مەدینە بە درۆن لە عێراقەوە هێرشی کراوەتەسەر و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.



زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سعودیە دەکات

بۆریی سەرەکیی نەوتی سعودیە بەئامانج گیرا

سعودیە: لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر هێڵى نەوتى ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕەتیدەکاتەوە هێرشی بۆسەر سعودیە ئەنجام دابێت

کیژان مەحمود

57 خولەک پێش ئێستا