ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سعودیە دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو: هێرشەکەی سەر سعودیە هەڵکشانێکی مەترسیدارە
- سەرجەم ئەو کارانە ڕەتدەکەنەوە کە ئاسایش و سەقامگیری نیشتمانی وڵاتەکە دەکاتە ئامانج.
ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی هێڵی نەوتی ڕۆژهەڵاتی شانشینی سعودیە لە عێراقەوە دەکات.
ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو هێرشەکە بە هەڵکشانی مەترسیدار ناو دەبات
- هێرشەکان هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی سعودیە و سەلامەتی خاک و دامەزراوەکانی ئەمە جگە لەوەی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
- داوا دەکات ئەو هێرشانە جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە و ئاسایشی ناوچەکەش وەک خۆی بە شێوەیەکی سەقامگیر بمێنێتەوە.
جاسم محەممەد بەدەوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا بە توندترین شێوە ئەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە کرانە سەر هێڵی بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات – ڕۆژئاوای سعودیە سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند کە هەڵکشانێکی مەترسیدارە.
هێرشەکان هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی سعودیە
بەدەوی، جەختیکردووەتەوە ئەم هێرشانە، هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی سعودیە و سەلامەتی خاک و دامەزراوەکانی ئەمە جگە لەوەی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
بە گرنگیشى دەزانێت حکومەتی عێراق هەوڵەکانی زیاتر بکات تاوەکو ڕێگە لە بەکارههێنانی خاکەکەی بگرێت لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێت.
ئەنجوومەنی هاریکاری لە ڕاگەیێنراوەکەدا نووسیویانە، سەرجەم ئەو کارانە ڕەتدەکەنەوە کە ئاسایش و سەقامگیری نیشتمانی وڵاتەکە دەکاتە ئامانج.
داوا دەکرێت هێرشەکان دووبارە نەکرێتەوە
هەروەها بە گرنگیشى دەزانێت حکومەتی عێراق هەوڵەکانی زیاتر بکات و ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر تاوەکو ڕێگە لە بەکارههێنانی خاکەکەی بگرێت لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێت تاوەکو جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە و ئاسایشی ناوچەکەش وەک خۆی بە شێوەیەکی سەقامگیر بمێنێتەوە.
دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر بۆریی نەوتی سەرەکیی سعودیە، کە هێڵی گواستنەوەی نەوتە لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای وڵاتەکە، حکومەتی سعودیە گواستنەوەی نەوتی بەو بۆرییەدا ڕاگرت، لە دوایشدا ئاشكرایانکرد کە هێرشەکە لە عێراقەوە کراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
گەرووی هوورمز تاران و بەغداد و وڵاتانی کەنداو کۆدەکاتەوە
ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو داوای گرەنتیی دەریاوانیی گەرووی هوورمز لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا