لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنی ئاگرەوتنەوەکەی باڵەخانەکەی دارەسووتاوەکە
دیمەنی ئاگرەوتنەوەکەی باڵەخانەکەی دارەسووتاوەکە

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئاگرەکە لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەکە کەوتەوە و هۆکارەکەی دیار نییە.
  • لەبەر بەهێزی ئاگرەکە دانیشتوانی باڵەخانە دەستبەجێ شوێنەکەیان چۆڵکردووە.

لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانیى لێنەکەوتەوە.



ئاگرەکە لە بەشى سەرەوەى باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە دیار نییە.

بەگوتە شایەتحاڵانى ڕووداوەکە، ئاگرەکە زۆر بەهێز بووە و دانیشتووانى باڵەخانەکە بەخێرایى شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.

گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە

  • تیمەکانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتووەنەتە شوێنەکە و بەخێرایی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
  • تاوەکو ئێستا زیانەکانى ئاگرەکە دیارى نەکراوە و هۆکارى کەوتنەوەشى نادیارە.


دەشڵێن: دواى ڕووداوەکە تیمەکانى بەرگریى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و توانیویانە بەخێرایى کۆنترۆڵى بکەن.

تاوەکو ئێستا زیانەکانى ئاگرەکە دیارى نەکراوە و هۆکارى کەوتنەوەشى نادیارە.

ئاگرەکەی ساڵی ڕابردووی دارەستاوەکە


لە بەرەبەیانى 5ـى نیسانى 2025 ئاگر لە بازاڕى دارەسووتاوەکەى سلێمانى کەوتەوە و بەهۆیەوە 129 دووکان و چوار شوێنى فرۆشتنى لەفە لە رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەدا سووتان.

دواتریش لیژنەیەکى هونەریی تایبەت، خەمڵاندنى بۆ سەرجەم زەرەر و زیانەکان کرد و قوباد تاڵەبانى، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتى مام جەلال قەرەبووەکەى لەئەستۆ گرت.

106 دووکاندار کە خاوەندارێتیى 133 دووکانیان دەکرد، لەگەڵ پێنج شوێنى فرۆشتنى خواردنى خێرا و چایخانە قەرەبووکراونەوە و جارێکی دیکە بازاڕەکە نۆژەنکرایەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرەکیترین هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان

قایمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکاری توند بۆ ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ ڕادەگەیێنێت

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا