دادگاى نەجەف: سزاى 10 ساڵ زیندانیکردن بۆ فڕۆشیارێکى گۆشتى بەراز دەرچوو
پووختەی هەواڵەکە:
- دادگا: تۆمەتبار گۆشتى بەرازى بە هاوڵاتییان و چێشتخانەکان فرۆشتووە.
- لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر 75 کیلۆ گۆشتی بەرازدا.
دادگاى تاوانەکانى نەجەف بڕیاری 10 ساڵ زیندانیکردنى بۆ فرۆشیارێک دەرکرد، کە گۆشتى بەرازى بە هاوڵاتییان و بەشێک لە چێشتخانەکانى شارەکە فڕۆشتووە.
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەسەر کەیسەکە
- فرۆشیارەکە گۆشتەکەی بە گۆشتی مەڕو مالات بە هاوڵاتیانی فرۆشتووە.
- ماوەی چەند ڕۆژێکە پرسى فڕۆشتنى گۆشتى بەراز لە پارێزگاى نەجەف باسوخواسى گەرمى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى عێراق بوو.
- تۆمەتبار لە ناوچەى هور لە شارەدێى حوڕییە، بەرازى ڕاو کردووە و پاشان بە گۆشتى مەڕ و ماڵات بە هاوڵاتییان و بەشێک لە چێشتخانەکانى شارى نەجەفى فڕۆشتووە.
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لەکاتى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکەدا بە فەرمانى دادگاى تاوانەکانى نەجەف، دەستگیراوە بەسەر 75 کیلۆ گۆشتى بەرازدا، کە فرۆشیارەکە بە گۆشتى مەڕ و ماڵات بە هاوڵاتییانى دەفڕۆشت.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، بە پشتبەستن بە حوکمەکانى بڕیارى 146 لە ساڵى 1998 بڕیارەکە دەرچووە.
پرسى فڕۆشتنى گۆشتى بەراز لە پارێزگاى نەجەف باسوخواسى گەرمى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى عێراق بوو، بە گوێرەى لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبار لە ناوچەى هور لە شارەدێى حوڕییە، بەرازى ڕاو کردووە و پاشان بە گۆشتى مەڕ و ماڵات بە هاوڵاتییان و بەشێک لە چێشتخانەکانى شارى نەجەفى فڕۆشتووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عەلا جبووری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبا بە تاوانی گەندەڵی بە 7 ساڵ زیندانی سزا درا
51 خولەک پێش ئێستا