ئەدیب لەتیف: نزیکەى 62 هەزار وارسى شەهیدان کارتە بانکییەکانیان وەرگرتووەتەوە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانی
ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەدیب لەتیف: ئەوانەى کارتى بانکییان نییە ئەم مانگەش مووچە وەردەگرن
  • ئەدیب لەتیف: 12 هەزار وارسى شەهید لە سنوورى پارێزگای سلێمانى کارتى بانکییان وەرنەگرتووتەوە
  • ئەدیب لەتیف: هێشتا هەزار و 200 کەس لە سنوورى پارێزگای سلێمانى هەژمارى منیان نییە
  • ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانی لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵتنى هەواڵەکانى کەناڵ8، ڕایگەیاند، بەنزیکەیى 86 هەزار وارسی شەهید و زیندانییانى سیاسى و بەرکەوتەى چەکى کیمیایی هەیە و لەو ژمارەیە، 62 هەزاریان کارتى هەژمارى منیان وەرگرتووەتەوە و مووچەى مانگى هەشت لە ڕێگەى هەژمارى منەوە وەردەگرن.



ناوەرۆکی قسەکانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی

  • نزیکەى 43 هەزار واریسى شەهید لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە و هێشتا بەشێکیان کارى بانکییان نییە.
  • ئەوانەى کارتى بانکییان نییە ئەم مانگەش مووچە وەردەگرن لەو بانکانەى پێشتر مووچەیان لێوەرگرتووە.
  • 12 هەزار وارسى شەهید لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى کارتى بانکییان وەرنەگرتووتەوە و لەو ژمارەیەش، هێشتا هەزار و 200 کەس هەژمارى منیان نییە.
  • هەر وارسى شەهیدێک بە هەر هۆکارێک مووچەکەى ڕاگیرابێت دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات و سکاڵاکەشى بۆ بەرزدەکەنەوە بۆ وەزارەت.


ڕاشیگەیاند، بەنزیکەى 43 هەزار واریسى شەهید لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەیە و هێشتا بەشێکیان کارى بانکییان نییە، گوتیشی، ئەوانەى کارتى بانکییان نییە ئەم مانگەش مووچە وەردەگرن لەو بانکانەى پێشتر مووچەیان لێوەرگرتووە.

ژمارەی وارسی ئەو شەهیدانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کارتی بانکییان وەرنەگرتووەتەوە


ئەدیب لەتیف، ئاماژەى بەوەشکرد، 12 هەزار وارسى شەهید لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى کارتى بانکییان وەرنەگرتووتەوە و لەو ژمارەیەش، هێشتا هەزار و 200 کەس هەژمارى منیان نییە.

جەختى لەوەشکردەوە، سەرجەم ئەو کەسانەى کارتەکانیان چالاکنەکراوە، یاخود وەریان نەگرتووەتەوە و کارتى بانکییان نییە، بۆ ئەم مانگەش هیچ کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست نابێت.

هەر وارسێک مووچەکەی ڕابگیرێت دەتوانێت سکاڵا بکات

بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانی، هەر وارسى شەهیدێک بە هەر هۆکارێک مووچەکەى ڕاگیرابێت، دەتوانێت سەردانى بەڕێوەبەرایەتییان بکات بۆ ئەوەى سکاڵا تۆماربکات و سکاڵاکەشى بۆ بەرزدەکەنەوە بۆ وەزارەت و ئەگەر مافى ئەوەى هەبێت مووچەکانى بۆ ببەسترێتەوە، مووچە کۆنەکانیشى وەردەگرێتەوە.

گوتیشى، ئەو وارسیى شەهیدانەى لە دەرەوەى وڵاتن و بەهەر هۆکارێک مووچەکانیان ڕاگیراوە، دەتوانن مامەڵەکانیان بکەن و مووچە کۆنەکانیشیان بۆ دەگێڕدرێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی: داواکارین وادەی دروستکردنی هەژماری من درێژبکرێتەوە

هەژمارى من: ئەوانەی مووچەیان لەهەژماری منەوە نەبێت مووچەکانیان ڕادەوەستێت

وەزارەتى دارایی کۆتا وادە بۆ وەرگرتنى مووچە بەشێوەى کاش دیاریکرد

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا