چەند زانیارییەک لەسەر گرێکانی گون

سەروەر سالار 22 خولەک پێش ئێستا
دەکرێت گرێی گون بەهۆی دەوالیی گونەوە دروست ببێت
دەکرێت گرێی گون بەهۆی دەوالیی گونەوە دروست ببێت

د. هەڵۆ شوانی، پسپۆری نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ، سەبارەت بە گرێکانی گون، دەڵێت:

  • هەموو گرێیەک لە توورەکەی گوندا بە واتای شێرپەنجە نایەت
  • پێویستە هەر گرێیەکی نوێ لە گوندا سەرهەڵبدات لەلایەن پزیشکەوە پشکنینی بۆ بکرێت
  • دەستنیشانکردنی پێشوەختە زۆر گرنگە، چونکە شێرپەنجەی گون ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت، ئەگەری چاکبوونەوەی زۆر زیاترە

دەکرێت گرێی گون یەکێک لە ئەم حاڵەتانە بێت:

  • کیسی بۆری تۆواو
  • کۆبوونەوەی ئاو لە دەوری گون
  • دەوالیی گون
  • فتق
  • هەوکردن
  • شێرپەنجەی گون

لە کاتی بوونی ئەم نیشانانەدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکرێت

  • بوونی گرێیەک یان ئاوسانێکی نوێ لە گوندا
  • لە کاتی گەورەبوون و ڕەقبوونی گوندا
  • هەستکردن بە قورسی لە توورەکەی گوندا
  • بوونی ئازار یان ناڕەحەتییەکی بەردەوام

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

دەوالیی گون دەبێتە هۆی نەزۆکی؟

سەروەر سالار

22 خولەک پێش ئێستا