سامانە سروشتییەکان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی چاوەڕێی بەغدادە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دابەشکردنی نەوت
دابەشکردنی نەوت

پووختەی هەواڵەکە:

  • هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی لە وەرزی سەرمادا چاوەڕێی بەغداد دەکات.
  • پێداویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 275 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە.
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کاتی دابەشکردن و نرخی یەک بەرمیل نەوتی دیارینەکردووە.
  • هەوڵدەدرێت بەغداد هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بنێرێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی لە مانگەکانی 10، 11 و 12ـدا دانەناوە، چارەنووسی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ زیاتر لە 1 ملیۆن و 379 هەزار خێزانیش بەستراوەتەوە بە ئاستی ڕەزامەندی و ناردنی بەشەپشک لەلایەن بەغدادەوە.


پێداویستییەکان و دۆخی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

  • بەگوێرەی سەرژمێریی 2024ـی عێراق، لە هەرێمی کوردستان 1 ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان هەن و پێویستییان بە زیاتر لە 275 ملیۆن لیتر نەوت هەیە.
  • بەپێی داتای تۆمارکراوی وەزارەتەکە، بۆ پێدانی 200 لیتر بە هەر خێزانێک، پێویستی بە زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت.
  • تاوەکو ئێستا سەرچاوەی دابینکردنی سووتەمەنییەکە دیار نییە کە چەندی لە بەرهەمی ناوخۆیی و چەندی لە ڕێگەی بەغدادەوە دابین دەکرێت.
  • وەزارەتەکە هێشتا بڕیاری لەسەر کاتی دابەشکردن و ئەو نرخە نەداوە کە بەرمیلێکی پێ دەدرێتە هاونیشتمانیان.

وەزارەتی نەوتی عێراق و میکانیزمی دابەشکردن:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ئاستی باڵا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەماهەنگیدایە تاوەکو بەغداد پشکی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. لە ئێستادا لە پارێزگاکانی عێراق هەر بەرمیلێک نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار دەدرێتە خێزانەکان، بەڵام هێشتا حکومەتی فیدراڵ بڕیاری کۆتایی لەسەر قەبارەی ئەو بڕە نەوتە نەداوە کە بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانی دەنێرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نرخی نەوتی سپی لە هەولێر دەگاتە 330 هەزار دینار

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا