شاندى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان لە دووبەیە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
شاندێکى دەستەى گەشتوگوزارى سەربە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، سەردانى دووبەی کردووە، بەمەبەستى بەشداریکردن لە پێشەنگاى بازاڕى گەشتیاریى عەرەبى کە بە ئەى تى ئێم دووبەى ناسراوە.
شاندێکى دەستەى گەشتوگوزارى سەربە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، سەردانى دووبەی کردووە، بەمەبەستى بەشداریکردن لە پێشەنگاى بازاڕى گەشتیاریى عەرەبى کە بە ئەى تى ئێم دووبەى ناسراوە.

پووختەی هەواڵەکە:

  • شاندەکە بەشدارى لە پێشەنگاى بازاڕى گەشتیاریى عەرەبى دەکات
  • لە پێشەنگاکەدا دوو هەزار و 600 کۆمپانیا و دامەزراوەى گەشتیاریى بەشدارن

شاندى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى بەشداریکردن لە پێشەنگاى بازاڕى گەشتیاریى عەرەبى لە دووبەیە کە دوو هەزار و 600 کۆمپانیا و دامەزراوەى گەشتیاریى لە 161 وڵاتى جیهانەوە بەشدارن، کە ئامانج لێی ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتییارییەکانى هەرێمى کوردستانە.


ئامانجی سەردانی شاندەکەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بۆ دوبەی

  • بەشداریکردن لە پێشەنگاى بازاڕى گەشتیاریى عەرەبى کە بە ئەى تى ئێم دووبەى ناسراوە.
  • لە پێشەنگاکەدا دوو هەزار و 600 کۆمپانیا و دامەزراوەى گەشتیاریى لە 161 وڵاتى جیهانەوە بەشدارن.
  • شاندى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکانى هەرێمى کوردستان بەشدارن لە پێشەنگاکەدا.
  • ئامانجى سەرەکى لە بەشداریکردن لە پێشەنگاکە بریتییە لە ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکان و شوێنەوارەکان.
  • دروستکردنی پردى پەیوەندى دروستبکەن لەگەڵ وڵاتانى بەشداربوو و کۆمپانیا و دامەزراوە گەشتیارییەکان.



ئیبراهیم مەجید، گوتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، شاندێکى دەستەى گەشتوگوزارى سەربە وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، سەردانى دووبەی کردووە، بەمەبەستى بەشداریکردن لە پێشەنگاى بازاڕى گەشتیاریى عەرەبى کە بە ئەى تى ئێم دووبەى ناسراوە.


لە پێشەنگاکەدا دوو هەزار و 600 کۆمپانیا و دامەزراوەى گەشتیاریى بەشدارن


ئاماژەى بەوەشکرد، لە پێشەنگاکەدا دوو هەزار و 600 کۆمپانیا و دامەزراوەى گەشتیاریى لە 161 وڵاتى جیهانەوە بەشدارن، هەروەها شاندى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکانى هەرێمى کوردستان بەشدارن لە پێشەنگاکەدا.


ئامانج لە پێشەنگاکە ناساندن وبە بازاڕکردنی شوێنە گەشتیارییەکان و شوێنەوارەکانە


ڕاشیگەیاند، ئامانجى سەرەکى لە بەشداریکردن لە پێشەنگاکە بریتییە لە ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکان و شوێنەوارەکان، هاوکات ئامانجیان ئەوەیە، بتوانن پردى پەیوەندى دروستبکەن لەگەڵ وڵاتانى بەشداربوو و کۆمپانیا و دامەزراوە گەشتیارییەکان.

گوتیشى، لە ماوەى دوو ڕۆژى پێشەنگاکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان هەبووە و گرنگى زیاتریش بە وڵاتانى کەنداو دەدەن، هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران قسەیان کردووە بۆ ئەوەى سەرنجیان ڕابکێشن و بێنە هەرێمى کوردستان لە بوارى گەشتوگوزار وەبەرهێنان بکەن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەنزین و مووچە جوڵەی گەشتیاریی ناوخۆیان لە هەرێمی کوردستان پەکخستووە

دەستەی گەشتوگوزار: پلانی پێشوازیکردن لە گەشتیاران سەرکەوتوو بووە و ئەمساڵ گەشتیاری زیاتر هاتووە

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا