لە کەرکووک بۆمبێک بە سوپای عێراقدا تەقیویەوە و ئەفسەرێک برینداربوو

کیژان مەحمود 40 خولەک پێش ئێستا
بنکەیەکی سوپای عیراق لە چیای غەڕە لە شارۆچکەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک
بنکەیەکی سوپای عیراق لە چیای غەڕە لە شارۆچکەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک

پووختەی هەواڵەکە

  • لە چیای غەرە لە سنووری شارۆچکەی دووبز بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە.
  • لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ئەفسەرێک بە پلەی ڕائید بریندار بوو و گەیێنرایە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
  • لەو ناوچانەدا بۆشایی ئەمنی هەیە و پیشتریش ڕووداوی هاوشێوە لە سنووری داقوق تۆمار کرابوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چیای غەرە لە سنووری شارۆچکەی دووبز، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی عێراق کە فەرماندەی سریەیە بە پلەی ڕائید بریندار بووە و شۆفێر و پاسەوانەکەی سەلامەتن.


وردەکاریی تەقینەوەکەی دووبز

  • ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:30 خولەک لە گوندی سیداوا لەنزیك چیای غەرە ڕوویداوە.
  • تەقینەوەکە لە کاتی بەسەرکردنەوەی خاڵێکی سەربازی لەلایەن لیوای 32ی فیرقەی 8ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بووە.
  • بۆمبە چێنراوەکە لەلایەن داعشەوە چێنراوە و بە ئۆتۆمبێلی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.
  • بەهۆی تەقینەوەکەوە ئەفسەرێک بە پلەی ڕائید کە فەرماندەی سریەیە برینداربووە و پاسەوان و شۆفێرەکەی سەلامەت بوون.
  • ئەفسەرە بریندارەکە دوای ڕووداوەکە گەیێنراوەتە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە پێشتریش لە 11ی ئابی 2026 لە گوندی تەلعیدەی سەر بە شارۆچکەی داقوق، بۆمبێکی چێنراو بە سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێک برینداربوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8 لە کەرکووک، لەو ناوچانەدا بۆشایی ئەمنی هەیە و ناوبەناو ئۆپراسیۆن ئەنجامدەدرێت بۆ نەهێشتنی جووڵە و بوونی داعش.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە دووبز و پردێ کۆماندۆى کوردستان و دژەتیرۆرى عێراق ڕووبەڕووى داعش بوونەتەوە؛ "چەکدارانی داعش گەمارۆدراون"

چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی حەشد لە پردێ

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و دژەتیرۆری عێراق کێوماڵی ناوچەی قەرەسالم لە دووبز دەکەن؛ "کارمەندێکی دژەتیرۆر شەهید بووە"

کیژان مەحمود

40 خولەک پێش ئێستا