مالیکی: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر سعودیە بەردەوامە
پووختەی هەواڵەکە:
- مالیکی: سەرکردەکانی مقاوەمە وەڵامدانەوەیان بۆ لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە.
- مالیکی: نابێت پێکدادان لەنێوان حکومەت و مقاوەمە ڕووبدات.
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، سەرکردەگانی گرووپی مقاوەمە، وەڵامدانەوەی باشیان بۆ لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، ئاماژەى بەوەشدا لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر سعودیە بەردەوامە.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان نووری مالیکی و، عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد
- دووپاتکردنەوەی پەرۆشی عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم وڵاتان و ڕێزگرتن لە ئاسایش و سەروەرییان.
- کارەکانی لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکانی سەر سعودیە لە کارەکانی بەردەوامە، هەرکەسێک تێوەگلابێت لەو هێرشانە، بەدڵنیاییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
- چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەمنی، پێویستە لە چوارچێوەی دەوڵەت و یاسادا بێت، ڕێگری بکرێت لە تێوەگلان لە جەنگی ناوخۆیی نێوان حکومەت و گرووپەکان.
- سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە، وەڵامدانەوەی باشیان بۆ ئەو لیژنەیە هەیە، چوارچێوەی هەماهەنگیی پێکهێناوە.
مالیکی لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد کۆبووەوە و پەرۆشی عێراقی بۆ دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم وڵاتان و ڕێزگرتن لە ئاسایش و سەروەرییان و دووپاتکردەوە.
بەردەوامی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر سعودیە
لەبارەی هێرشی سەر سعودیە، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ئەو لیژنەیەی لەوبارەیەوە پێکهێنراوە، کارەکانی بەردەوامە، هەرکەسێک تێوەگلابێت لەو هێرشانە، بەدڵنیاییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ڕێگریکردن لە تێوەگلان لە جەنگی ناوخۆیی
مالیکی، لەبارەی پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ڕایگەیاندووە، چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەمنی، پێویستە لە چوارچێوەی دەوڵەت و یاسادا بێت، ڕێگری بکرێت لە تێوەگلان لە جەنگی ناوخۆیی نێوان حکومەت و گرووپەکان، پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆی بە ئەرکی سەرەکی و لەپێشینەی نیشتمانیی دەزانێت.
ڕێککەوتن لەسەر کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت
نووری مالیکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ گرووپەکان بە پێویست دەزانێت و دەڵێت، سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمە، وەڵامدانەوەی باشیان بۆ ئەو لیژنەیە هەیە، چوارچێوەی هەماهەنگیی پێکهێناوە، گەیشتن بە دیدگایەکی گشتگیر و هاوسەنگ لەسەر ئەو دۆسیەیە بە خێرایی بە پێویست دەزانێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سەیدولشوهەدا ڕادەستکردنی چەکی قورس بە حەشدی شەعبی ڕەتدەکاتەوە
مازن غەریب: جێبەجێکردنی بڕیاری کۆکردنەوەی چەک قورس بووە
عەبوودی: سەرۆکوەزیران بۆ کۆکردنەوەی چەک پشتیوانیی تەواوی هەیە
ئەعرەجی: 30ی ئەیلوول وادەی کشانەوەی هاوپەیمانانە نەک کۆکردنەوەی چەک
53 خولەک پێش ئێستا