خوشک و برایەک لە ڕەواندز بە تەزووی کارەبا گیانیان لەدەستدا

کەناڵ8 59 خولەک پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ڕووداوەکە لە گوندی بەرزێوەی سنووری شارۆچکەی ڕەواندز بووە.
  • ئەو خوشک و برایە چوونەتە ناو ئاوەکەوە و تەزووی کارەبا دزەی کردووەتە ناوی.

بەهۆی تەزووی کارەباوە، لە گوندی بەرزێوەی سنووری شارۆچکەی ڕەواندز، خوشک و برایەک لە ئاوی کونەماسی بە تەزووی کارەبا گیانیان لەدەستدا.



لێدوانی گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران لەسەر ڕووداوەکە

  • لە گوندی بەرزێوە خوشک و برایەک چوونەتە ناو ئاوی کونەماسی، بەڵام بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
  • غەتاس لەناو ئاوەکەدا بووە، لە وایەری غەتاسەکەوە تەزووی کارەباوە دزەی کردووە و ئەو ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە.
  • دوای بڕینی کارەبای سنوورەکە، توانیویانە تەرمی ئەو خوشک و برایە لە ئاوەکە دەربهێنن و تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادیی کراون.
  • بەگوتەی شایەتحاڵەکان، سەرەتا برای کچەکە لە ئاوەکەدا کارەبا گرتوویەتی، خوشکەکەشی هەوڵیداوە ڕزگاری بکات و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.


ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، لە گوندی بەرزێوە خوشک و برایەک چوونەتە ناو ئاوی کونەماسی، بەڵام بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.

غەتاس لەناو ئاوەکەدا بووە


گوتیشی، بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان، غەتاس لەناو ئاوەکەدا بووە، لە وایەری غەتاسەکەوە تەزووی کارەباوە دزەی کردووە و ئەو ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە.


دوای بڕینی کارەبای سنوورەکە توانراوە تەرمەکان دەربهێنرێن


ڕەوەند هاودیان باسیلەوەشکرد، دوای بڕینی کارەبای سنوورەکە، توانیویانە تەرمی ئەو خوشک و برایە لە ئاوەکە دەربهێنن و تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادیی کراون.

پەیامنێری کەناڵ8 لە سۆران ڕایگەیاند، بەگوتەی شایەتحاڵەکان، سەرەتا برای کچەکە لە ئاوەکەدا کارەبا گرتوویەتی، خوشکەکەشی هەوڵیداوە ڕزگاری بکات و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمساڵ 57 هاونیشتمانی خنکاون و سەرپێچیکردنیش هۆکاری سەرەکیی خنکانەکانە

سێ هاوڵاتى عەرەب لە هەولێر و شێلادزێ خنکان

کەناڵ8

59 خولەک پێش ئێستا