سێ هاوڵاتى عەرەب لە هەولێر و شێلادزێ خنکان

مەعاز فەرحان 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمرۆ لە زێى گەورە لە سنوورى هەولێر دوو هاوڵاتیى عەرەب و لە شێلادزێش گەشتیارێک خنکا
ئەمرۆ لە زێى گەورە لە سنوورى هەولێر دوو هاوڵاتیى عەرەب و لە شێلادزێش گەشتیارێک خنکا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەمرۆ لە زێى گەورە لە سنوورى هەولێر دوو هاوڵاتیى عەرەب و لە شێلادزێش گەشتیارێک خنکا.
  • لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری هەولێر 19 کەس خنکاون.
  • ئەو هاوڵاتییە عەرەبەی خنکاوە دانیشتووی شاری بەغدادە.

لێدوانی بەرگری شارستانیی هەولێر بۆ کەناڵ8


ئەفسەرێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دوو هاوڵاتی بە ڕەگەز عەرەب لە کاتی مەلەکردندا دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە زێی گەورە خنکاون و تیمە جێگیرەکانی چاودێری و گەڕانی بەرگریی شارستانی بە دوای تەرمەکاندا دەگەڕێن.



گەنجەکان دانیشتووی گەڕەکى کارێزانى هەولێرن

ئەو دوو گەنجەی خنکاون دانیشتووی گەڕەکی کارێزانی هەولێرن، بەم دوو کەسەوە لە سنوری پارێزگای هەولێر لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 19 کەس خنکاون، کە چواریان لە بەنداوەکان و 15یا لە چەم و ڕووبارەکان بوون.

گەشتیارە عەرەبەکە لە ڕووباری شین خنکاوە


پەیامنێرى کەناڵ8 لە دهۆک زانیارى ئەوەى نارد، کە گەشتیارێکی عەرەب لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی ناحیەی شێلادزێ لە ڕووباری شین خنکاوە.

گەشتیارەکە دانیشتووی شاری بەغداد بووە



هاوڵاتییەکە ناوى "مستەفا ڕەحیم قادر" 28 ساڵە و دانیشتووی شاری بەغدادە، تەرمەکەى ڕەوانەی نەخۆشخانەی شۆڕش لە قەزای ئامێدی کراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمساڵ 57 هاونیشتمانی خنکاون و سەرپێچیکردنیش هۆکاری سەرەکیی خنکانەکانە

لە 2 ڕووداوی جیاوازدا لە ئامێدی 2 کەس خنکان

لە دهۆک و کەرکووک دوو گەنج خنکان

مەعاز فەرحان

1 کاتژمێر پێش ئێستا