لە 2 ڕووداوی جیاوازدا لە ئامێدی 2 کەس خنکان
پووختەی هەواڵ
- لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە سنووری ئامێدی دوو کەس خنکان.
- منداڵێکی 8 ساڵان دوای کەوتنی بۆ ناو مەلەوانگەیەک گیانی لەدەستدا.
- تاوەکو ئێستا تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان لە گەلی شێرانە نەدۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە سنووری ئامێدی 2 کەس خنکان و تاوەکو ئێستا تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان نەدۆزراوەتەوە.
وردەکاریی ڕووداوەکان
پەیامنێری کەناڵ8 ڕایگەیاند، خێزانێکی عەرەبی خەڵکی موسڵ کە بۆ گەشت و سەیران باخچەیەکیان لە کۆمەڵگەی ئێنیشکێ بەکرێ گرتبوو، منداڵەکەیان کە تەمەنی 8 ساڵ بووە کەوتووەتە ناو ئاوی مەلەوانگەی باخچەکەوە. دوای ڕووداوەکە منداڵەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی و لەوێ گیانی لەدەستداوە. هاوکات لە گەلی شێرانەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی کەسێکی دیکە خنکاوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵ و گەڕانەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکە دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
زانیاریی لەسەر بابەتەکە
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بەو حاڵەتانەی ئەمڕۆوە 54 حاڵەتی خنکان تۆمارکراون.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
1 کاتژمێر پێش ئێستا