عادل عەگاب: حکومەت پشتیوانییەکانی بۆ کەرتى تایبەت هەڵگرتووە

رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • عادل عەگاب: سەرکەوتوو بووین لە بەنیشتمانیکردنى چەند پیشەسازییەک
  • عادل عەگاب : حکومەت پاڵپشتییەکان بۆ کەرتى تایبەت هەڵگرتووە.
  • عادل عەگاب :کەرتى تایبەت تواناى ڕکابەرى لە بازاڕدا نەماوە و ناتوانن ڕکابەرى کاڵاى بیانى بکەن.

عادل عەگاب- سەرۆکى یەکێتیی پیشەسازییەکانى عێراق لە میانى بەشداریکردنى لە پانێڵى (ستراتیجى بەرەوپێشبردنى بەرهەمى ناوخۆیی و تواناى کێبڕکێ) کە لە دووەم ڕۆژى لووتکەى سلێمانى بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، حکومەت پاڵپشتییەکان بۆ کەرتى تایبەت هەڵگرتووە و گەیشتووین بە کێشەیەکى ڕاستەقینە و کەرتى تایبەت تواناى ڕکابەرى لە بازاڕدا نەماوە و ناتوانن ڕکابەرى کاڵاى بیانى بکەن.



نەمانی پاڵپشتی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت


گوتیشى، لەگەڵ ئەوەى حکومەت پاڵپشتییەکانى بۆ کەرتى تایبەت هەڵگرتووە و گرفت و ئاستەنگى زۆر بۆ کەرتى تایبەت دروست دەکرێت، بەڵام توانیوویانە چەند پیشەسازییەک بە نیشتمانیی بکەن، لەوانە دەرمان، شیش، چیمەنتۆ، ئێستا شیش و چیمەنتۆ هەناردەى دەرەوە دەکەن.



کاڵای ناوخۆیی توانای ڕکابەری کاڵای بیانی نییە



عادل عەگاب- سەرۆکى یەکێتیی پیشەسازییەکانى عێراق لەوبارەیەوە گوتی " ئەمڕۆ حکومەت پاڵپشتییەکانى بۆ کەرتى تایبەت هەڵگرتووە، گەیشتوونەتە بەردەم کێشەیەکى ڕاستەقینە، کێشەى تواناى ڕکابەرى کەرتى تایبەت لە بازاڕ، چۆن بتوانین ڕکابەرى بکەین، لەگەڵ کاڵاى بیانى، تواناى بەگەڕخستن و لەخۆگرتنى بەگەرخستن،
ئێمە ئەکادیمیایەکمان هەیە بۆ مەشق بەتایبەت بۆ ژنان، وەبەرهێنان لە ژنان دەکەین، تایبەتمەندیی پێدەدەین، رەزامەندیمان وەرگرتووە، تەنانەت لە ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى مۆڵەت لاى خۆمان بێت، یەکێتییەکەمان هەموو تێچوویەکى پڕۆژەکە دەدات، هەروەها ئێمە لێکۆڵینەوە لە کەڵک و سوودى مەشق و مۆڵەت و دواتر کردنەوەى پڕۆژەکە دەکەین ئەگەر بۆ ژنان و تەنانەت گەنجانیش بێت".


عێراق بووەتە ڕکابەری ناوچەکە

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکى یەکێتیی پیشەسازییەکانى عێراق گوتیشی "ماوەیەک لەمەوبەر رووپێویەکمان هەبوو، زیاتر لە هەزارو 300 پرۆژەمان بۆ ژنان هەبوو، بەتایبەت دەرچووان.
ئێمە ئەمڕۆ وەک پیشەسازى لە عێراق، دەتوانم بڵێم ڕکابەرى ناوچەکەین، سەرکەوتوو بووین لە بە نیشتمانیکردنى دەرمان، سەرکەوتووبووین لە بەنیشتمانیکردنى پیشەسازییەکانى خانووبەرە، تەنانەت خشت هەناردە دەکەین، کاتى خۆى دوو بۆ سێ کارگەى ئاسنى دەوڵەت هەبوون و بەرهەمەکانیان نەدەچووە دەرەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئاسن هەناردە دەکەین بۆ جەزائیرو سووریا و ئوردن ، ئێمە چیمەنتۆ هەناردە دەکەین، چ لە کارگەکانى هەرێمى کوردستانەوە بێت، ئێمە لە پەیوەندى بەردەوامداین لەگەڵ برایانمان لە هەرێمى کوردستان، یەک خەم و خولیامان هەیە".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نەوزاد غەفوور: لە ساغکردنەوەى بەرهەمەکاندا ئاستەنگیمان هەیە

دووەم ڕۆژى لووتکەی سلێمانى بەرێوەدەچێت

لوتکەی ئابووریی سلێمانی بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان

رێبوار حەمەوەیس

1 کاتژمێر پێش ئێستا