دوای زیاتر لە شەش مانگ یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل لە تاران کرایەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- دوای زیاتر لە شەش مانگ ئەمە یەکەم پێشانگەى نێودەوڵەتى ئۆتۆمبێلە کە لە تاران بکرێتەوە.
- پێشانگەکە بە بەشداری 35 کۆمپانیا و کراوەتەوە کە تێیدا 80 جۆرى جیاوازى ئۆتۆمبێل نمایشکراوە.
- بەڵام بەشداربوانى پێشانگەکە دەڵێن، دۆخى ئابوورى وڵاتەکە بەوجۆرە نییە کە بتوانرێت ژمارەیەکى زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانیان بفرۆشرێت.
یەکێک دانیشتووی تاران، کە ئامادەی پێشانگەکە بووە دەڵێت، دۆخەکە یەمجۆرە بەردەوام بێت ئەوا ناتوانین ئۆتۆمبێلى بیانى یان ئەوانەى لە دەرەوە هاوردە دەکرێت بەکار بهێنین، ئێستا دۆخەکە خراپترە و پێش جەنگیش دۆخێکى زۆر باشمان نەبوو لە بازاڕى ئۆتۆمبێلە بیانییەکان.
سەرنج و تێبینییەکانی هاوڵاتیانی ئێران لەسەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی پێشانگەکە
- بیرکردنەوە لەوەی کە چ گرەنتیەک هەیە هاوردەکاران دەتوانن پارچە یەدەگەکانى ئەم ئۆتۆمبێلانە دەهێنرێت.
- دۆخى جەنگ کاریگەرى زۆرى لەسەر هەموو بوارەکان هەیە و ئەم پێشانگەیەش کاریگەرى ئەوتۆى نییە لەسەر ڕاکێشانى خەڵک.
- پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لەئێران لەساڵی 2022دا لە دوای پیشەسازیی نەوت و گاز دەهات، کە 10%ی بەرهەمی گشتی ناوخۆ و 4%ی هێزی کاری وڵاتەکەی پێکدەهێنا.
- زۆرینەی هاوردەکانی ئێران لە ڕێگای بەندەرەکانی باشووری وڵاتەکە بوون، ئێستا بەهۆی سزاکانەوە ئەو ڕێگایانە گیراون.
دانیشتوویەکی دیکەی تاران گوتی، دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە چ گرەنتیەک هەیە هاوردەکاران دەتوانن پارچە یەدەگەکانى ئەم ئۆتۆمبێلانە دەهێنن، بەهۆى دۆخى جەنگ و پڕکردنەوەى خواستى بازاڕ!
بۆیە من لەو بڕوایەدام ئەم دۆخەى جەنگ کاریگەرى زۆرى لەسەر هەموو بوارەکان هەیە و ئەم پێشانگەیەش کاریگەرى ئەوتۆى نییە لەسەر ڕاکێشانى خەڵک.
، زیاتر لە 24 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا هەیە، ساڵانەش بەهۆى بوونى بیمەى ئۆتۆمبێلەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلى کۆن لەکاردەخرێت.
پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لەئێران لەساڵی 2022دا لە دوای پیشەسازیی نەوت و گاز دەهات، کە 10%ی بەرهەمی گشتی ناوخۆ و 4%ی هێزی کاری وڵاتەکەی پێکدەهێنا.
کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر کەرتی ئۆتۆمبێل لە ئێران
بەڵام بەهۆى گەمارۆکان و جەنگ، ئەم کەرتە زیانى زۆرى بەرکەوت، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی هاوردەکانی ئێران لە ڕێگای بەندەرەکانی باشووری وڵاتەکە بوون، ئێستا بەهۆی سزاکانەوە ئەو ڕێگایانە گیراون، فرۆشیارانی ئۆتۆمبێلیش داوا دەکەن تەنیا پشت بە ڕێگای دەریایی و گەرووی هوورمز بۆ هاوردە نەبەسترێت.
نابێت تەنیا پشت بە گەرووی هورمز ببەسترێت بۆ هاوردەکردن
یەکێکی دیکە لە دانیشتووی تاران لە پێشانگەکە پێی وایە، نابێت ئەوان تەنیا پشت بە گەرووى هوورمز ببەستین، چونکە وڵاتەکەیان لە ناوچەیەکى زۆر ستراتیژییە، زۆرێک لە سنوورى وڵاتەکەشیان وشکانییە و دەتوانین لەوڕێگایە سود لە هاوردەکردنى کاڵا بهێنین.
ئاماری ژمارەی ئۆتۆمبێل لە ئێران
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانى حکومەتى ئێران، زیاتر لە 24 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا هەیە، ساڵانەش بەهۆى بوونى بیمەى ئۆتۆمبێلەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلى کۆن لەکاردەخرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە 4 مانگدا لەئێران زیاتر لە 6 هەزار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
دوای جەنگ وێرانکارییە ڕاستەقینەکە دەستیپێکرد؛ 4 ملیۆن بێکار و هەڵاوسانێکی بێوێنە لە ئێران
نەتەوەیەکگرتوەکان: ئێرانییەکان لە نێوان جەنگ و چەوساندنەوەدا گیرۆدەن
پزیشکیان: ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی گەمارۆکانەوە ناکۆکی بخاتە نێوانمان
1 کاتژمێر پێش ئێستا