تەندروستیی نیویۆرک: دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەوکردنێکەوە لە بەندینخانەیەک تۆمار کرا

ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەکتریای لیجۆناریس لە ڕێگەی ئاوی پیسبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە
بەکتریای لیجۆناریس لە ڕێگەی ئاوی پیسبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە

تەندروستیی نیویۆرک، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەوکردن لە بەندینخانەیەک، دەڵێت:

  • 14 بەندکراو ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنی بووە لە پشكینی هەوکردن بەهۆی تووشبوون بە  بەکتریای لیجۆناریس
  • دوو بەندکراو بەهۆی تووشبوون بە بەکتریای لیجۆناریس گیانیان لەدەست داوە

بەکتریای لیجۆناریس چییە؟

  • بەکتریای لیجۆناریس لە ڕێگەی ئاوی پیسبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە
  • بەشێوەیەکی گشتی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناگوازرێتەوە
  • لە ڕێگەی پشکنینی میز و چاندنی تاقیگەییەوە تووشبوون بە بەکتریاکە دەستنیشان دەکرێت

هۆکارەکانی تووشبوون بە بەکتریای لیجۆناریس چین؟

  • نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە
  • لاوازیی سیستمی بەرگریی جەستە
  • شەکرە
  • هەڵکشانی تەمەن
  • جگەرەکێشان

نیشانەکانی تووشبوون بە بەکتریای لیجۆناریس چین؟

  • تا
  • کۆکە
  • هەناسەتوندی
  • سەرئێشە
  • هەدنێکجار سکچوون

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/154901

ئاسۆ فازیل

1 کاتژمێر پێش ئێستا