ئەو کەسانی خەو زۆر دەبینن تەندروستترن
گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- توێژینەوەیەکی نوێی چینی لەسەر 100 هەزار کەس کراوە کە تێکڕای تەمەنیان 56 ساڵ بووە و بۆماوەی 8-9 ساڵ چاودێری کراون
- توێژینەوەکە تایبەت بووە بە قۆناغەکانی خەو و کاریگەرییەکانیان لەسەر تەندروستی
- لەڕێگەی ئامێرێکەوە کوالێتیی خەوی بەشداربووانیان هەڵسەنگاندووە
دەرکەوتووە:
- ئەو کەسانەی زیاتر لە قۆناغی خەوبینیندا بوون، ئەگەری تووشىوونیان بە 83 نەخۆشیی جیاواز کەمتر بووە، وەکو سستبوونی دڵ، بەرزەفشاری خوێن، ناڕێکیی لێدانی دڵ، جەڵتەی دڵ، پاریکینسن، ئێم ئێس، لەبیرچوونەوە و چەندین نەخۆشیی دیکە
- ئەو کەسانەی قۆناغی خەوی قوڵیان درێژتربووە، ئەگەری تووشبوونیان بە حەوت نەخۆشی کەمتر بووە، وەکو شەکرەی جۆری دوو، خەمۆکیی توند، نەخۆشیی پرخە و پارکینسن
- ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژتر خەوتوون، ئەگەری تووشبوونیان بە 50 نەخۆشی کەمتر بووە، لەوانەش شەکرەی جۆری دوو و نەخۆشییە زیندەچالاکییەکان
- ئەو کەسانەی خەویان ناڕێک بووە و زووزوو خەبەریان دەبووەوە، ئەگەری تووشىوونیان بە دڵەڕاوکێ، خەمۆکیی توند و سکئێشە زیاتر بووە
- ئەو کەسانەی خەوەکانیان زۆر ڕووکەشە و لەکاتی خەویشدا ئاگایان لە چواردەوریان هەیە، ئەگەری ئالوودەبوونیان بە کحول و ماددە هۆشبەرەکانیش زیاترە، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە داخورانی جەمگەکان زیاترە
بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە قۆناغە جیاوازەکانی خەو، ئەم لینکەی خوارەوە بکەرەوە
گران جاف
2 کاتژمێر پێش ئێستا