دزینی تابلۆکە: ئەو فیلمەی خەڵاتی باشترینی فیلمی لاوانی بردەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی خەڵاتی باشترین فیلمی لاوانی بردەوە
- لە نووسین و دەرهێنانی ئارام نعمانە
- ناوەڕۆکێکی سوریاڵی هەیە و لەبارەی زیندووبوونەوەی تابلۆیەکی دزراوە

ماوەی ئەم کورتەفیلمە هەشت خولەکە، لە سنووری سێ ڕۆژدا بە مۆبایل تۆمارکراوە
ئارام نعمان بۆ کولتووری کەناڵ8

- لە سنووری زانکۆی سلێمانی بەشی هونەر وێنەی دیمانەکانی گیراون
- 2026 بەرهەمهێنراوە
- شوان محەممەد و عیسا سەرباز بەرهەمهێنانیان بۆ کردووە
چیرۆکی فیلمەکە: ڕووداوێک، کە وەکو دزییەکی سادەی تابلۆیەکی هونەری دەستپێدەکات، دەبێت بە ڕاونانێکی سەروو-سروشتی؛ کاتێک دوو خوێندکار ناچار دەبن، ئەو کارەکتەرە ڕاوبنێن، کە لە چوارچێوەی تابلۆکە هاتووەتە دەرەوە.

لەمیانی بەڕێوەچوونی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، وەکو باشترین فیلم لە پۆلی لاوان دەستنیشان کرا و خەڵاتی پێ درا.
زیاتر لەبارەی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بزانە

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا