ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: دەبێت ڕاوچی پێویستی بە گۆشتی ئەو ئاژەڵە هەبێت نەوەک بۆ خۆشی ئەو کارە بکات

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەوە فەتوایەکی بڵاوکردەوە.
  • ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: ڕاوکردنی ئاژەڵ بە مەرج و داڕشتەی خۆی لە شەریعەتی ئیسلامدا ڕێگەپێدراوە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی ڕاوکردنی ئاژەڵەوە فەتوایەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاوکردنی ئاژەڵ لە شەریعەتی ئیسلامدا بە مەرج و داڕشتەی خۆی کارێکی دروستە و ڕێگەپێدراوە و بەڵام دەبێت ڕاوچی پێویستی بە گۆشتی ئەو باڵندە یان ئاژەڵە هەبێت نەوەک تەنیا بۆ خۆشی ئەو کارە بکات.



وەڵامی لیژنەی فەتوا سەبارەت بە ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە

  • لیژنەی باڵای فەتوا بە نووسراوێک وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێریان داوەتەوە و بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕاوکردنی ئاژەڵ خستووەتەڕوو .
  • لەو مەرجانەی کە پێویستە ڕەچاوبکرێت ئەوەیە لەکاتی ڕاوکردندا، دەبێت ڕاوچی پێویستی بە گۆشتی ئەو باڵندە یان ئاژەڵە هەبێت و تەنیا بۆ خۆشی و ئارەزوو ئەو کارە نەکات.
  • ئەو ئاژەڵە دڕندانەی کە زیان بە مرۆڤ، کێڵگە، پەلەوەر و ڕەز و باخی مرۆڤ دەگەیێنن وەک بەراز، گورگ، دووپشک و مار..) لەناو شەریعەتدا ڕێگە پێدراوە لەناوببرێن.
  • پێویستە هەموو کەسێک لای خۆیەوە پارێزگاری لە ژینگەی کوردستان بکات بەتایبەتی بەرپرسان و دەسەڵاتداران.



ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە نووسراوێک وەڵامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێریان داوەتەوە و بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕاوکردنی ئاژەڵ خستووەتەڕوو .


نابێت بۆ خۆشی و ئارەزوو ئاژەڵ و باڵندە ڕاوبکرێت


دەشڵێن، ڕاوکردن لە چوارچێوەی شەریعەتی ئیسلامدا بە مەرج و داڕشتەی خۆی کارێکی دروستە و ڕێگەپێدراوە و ڕاشیدەگەیێنن، لەو مەرجانەی کە پێویستە ڕەچاوبکرێت ئەوەیە لەکاتی ڕاوکردندا، دەبێت ڕاوچی پێویستی بە گۆشتی ئەو باڵندە یان ئاژەڵە هەبێت و تەنیا بۆ خۆشی و ئارەزوو ئەو کارە نەکات.


چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە زیانبەخشەکان


ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕایگەیاندووە، ئەو ئاژەڵە دڕندانەی کە زیان بە مرۆڤ، کێڵگە، پەلەوەر و ڕەز و باخی مرۆڤ دەگەیێنن وەک بەراز، گورگ، دووپشک و مار..) لەناو شەریعەتدا ڕێگە پێدراوە لەناوببرێن چونکە پارێزگاری لەگیانی مرۆڤ و بەرژەوەندییەکانی لەدوای ئایین بە پلەی یەک دێت لە شەریعەتدا.


جەختکردنەوە لە پارێزگاریکردن لە ژینگەی کوردستان


ئەنجوومەنەکەش لە فەتواکەیدا دەڵێت، پێویستە هەموو کەسێک لای خۆیەوە پارێزگاری لە ژینگەی کوردستان بکات بەتایبەتی بەرپرسان و دەسەڵاتداران.


سزادانی دوو تۆمەتبار بەهۆی ڕاوکردنەوە


ئەم فەتوایە لەکاتێکدایە، ڕۆژی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای کەتنی ماوەت بەهۆى ڕاوکردنى دوو بزنه كێوی لە سنووری چیای ئاسۆسى پارێزگاى سلێمانى بە هەشت ملیۆن دینار سزادران.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەنجوومەنی فەتوا: گۆڕینی دۆلاری سپی به‌ شین نابێت زیادەی بخرێتەسەر

پۆلیسی دارستان 2 ورچی ڕەشی لە سروشتی هەورامان ئازادکرد

فڕێدانی خۆڵ لە سیتەک بە دوو ماددە سزا دەدرێت

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا