گرنگیی ئەنجامدانی پشکنینی سۆنار پاش نەشتەرگەریی منداڵبوون
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. شەنگ عەلی، پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار، سەبارەت بە ئەنجامدانی پشکنینی سۆنەر دوای نەشتەرگەریی منداڵبوون، دەڵێت:
- بەگشتی پشکنینی سۆنەر دوای منداڵبوون بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستیی خانمەکەیە لەدوای منداڵبوون و گەڕانەوەی قەبارەی منداڵدان بۆ هەمان قەبارەی بەر لە دووگیانبوون
- پاش نەشتەرگەریی منداڵبوون گرنگە خانمەکە پشکنینی سۆنەر ئەنجامبدات بۆ هەڵسەنگاندنی یەکگرتنەوەی برینەکە لەناوەوە و دیاری کردنی ئاڵۆزییەک کە ڕوویدابێت دوای نەشتەرگەرییەکە
ئاڵۆزییەکانی دوای نەشتەرگەریی منداڵبوون کە دەکرێت لە ڕێگەی پشکنینی سۆنەرەوە دەستنیشان بکرێت
- کۆبوونەوەی خوێن لە جەستەی خانمەکە
- یەکنەگرتنەوەی تەواوەتیی شوێن برینەکە لەسەر منداڵدان
- ئەگەر شلەی زیاد و نائاسایی لە بۆشایی حەوزدا هەبێت، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ هەوکردن
- ئەگەر خوێنبەربوون لەناوەوەی جەستەی خانمەکە بوونی هەبێت
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
د.نەسرین شەریف: پشکنینی سۆنەر هیچ زیانێک بە تەندروستیی دایک و کۆرپەکەی ناگەیەنێت!
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا