خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئامادەکارییەکانی دەستپێکی ساڵی نوێ تەواودەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2026 بە فەرمی دەستپێدەکات.
- وەزارەتی پەروەردەی هەرێم زیاتر لە 1 ملیۆن و 200 هەزار پەرتووکی بۆ قوتابخانەکانی کەرکووک دابینکردووە.
- تۆمارکردنی منداڵان لە کەرتی خوێندنی کوردی لە سنووری کەرکووک بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادی کردووە.
- تاوەکو ئێستا زیاتر لە 700 قوتابی لە بەشی خوێندنی عەرەبییەوە گواستراونەتەوە بۆ خوێندنی کوردی.
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک پڕۆسەی دابەشکردنی مەنهەج و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنی پێش وادەی فەرمی یەکلاکردووەتەوە. سەرەڕای جیاوازیی ساڵنامەی خوێندن لەگەڵ هەرێم و ئاستەنگە ئیدارییەکان، ئاماری ڕووکردن لە پۆلە کوردییەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە. هاوکات وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەرجەم پرۆگرامەکانی لە چوارچێوەی زیاتر لە یەک ملیۆن پەڕتووکدا گەیاندووەتە شارەکە تا دەوامی 1ـی تشرینی یەکەم دەستپێبکات.
ئامادەکارییەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە:
- لێدانی فەرمیی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی کوردی لە سەرجەم ناوەندەکانی پارێزگای کەرکووک لە 1ـی تشرینی یەکەم.
- وەرگرتن و ئامادەکردنی زیاتر لە 1 ملیۆن و 200 هەزار پەرتووک لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
- تۆمارکردنی گواستنەوەی 600 بۆ 700 خوێندکار لە خوێندنی عەرەبییەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لەمساڵدا.
- پابەندبوونی تەواوەتیی هۆبە و قوتابخانە کوردییەکانی شارەکە بە پرۆگرام و ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم.
ئاستەنگە ئیدارییەکان و زیادبوونی ژمارەی قوتابیان:
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستەنگە ئیداری و مەیدانییەکانی بەردەم پڕۆسەی فێرکردن لە سنوورەکەدا بەراورد بە ناوچەکانی دیکە دوو هێندەیە، بەڵام ئەم کێشانە نەبوونەتە بەربەست لە بەردەم جێبەجێکردنی پلانەکان؛ بە جۆرێک چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنی عەرەبییەوە دەگەڕێنەوە بۆ خوێندنی کوردی بۆ سەروو 1000 خوێندکار بەرزببێتەوە لە سایەی بەردەوامیی دابینکردنی پێداویستییەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
زەنگی خوێندن بۆ زیاتر لە 1.7 ملیۆن قوتابی لێدرا
پەروەردەی سلێمانی: 470 هەزار خوێندکار دەستیان بە خوێندن کرد
پشکی پەروەردە لە بودجە؛ عێراق و هەرێمی کوردستان لە نزمترینەکانن
بۆ ساڵی نوێی خوێندن پرۆگرامی 110 پەرتووک گۆڕانکارییان تێداکراوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا