موقتەدا سەدر: 30ـى ئەیلوول سەرەتاى گەشانەوەی عێراقە

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە

پووختەی هەواڵەکە:

  • موقتەدا سەدر: دەبێت کشانەوەى هاوپەپمانان نەبێتە سەرەتای دەستوەردانى دەرەکى.
  • موقتەدا سەدر :ئەم کارە سوودى بۆ عێراق و ئەمریکا و جیهانیش بە گشتى هەیە.
  • موقتەدا سەدر : کشانەوەی هاوپەیمانان زیانگەیاندن نەبێت بە سەروەریى و سەربەخۆیى عێراق.

موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى نیشتمانیی شیعە ڕایگەیاند، ڕۆژى 30ـى ئەیلوول، سەرەتایەکە بۆ گەشانەوەی عێراق و هیوایخواست، کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نەبێتە سەرەتایەک بۆ دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراقدا.



پەیامی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە سەبارەت بە ڕۆژی 30ـی ئەیلوول

  • بە دڵخۆشییەکى زۆرەوە چاوەڕوانى وادەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى دەکەین بەگوێرەى ئەو وادەیەى پێشتر بۆى دیارىکراوە کە ڕۆژى 30ـى ئەیلوولى ئەمساڵە.
  • پێویستە لایەنى ئەمریکى بەپیر ئەم بڕیارە نیشتمانییەى عێراقەوە بێت، چونکە ئەم کارە سوودى بۆ عێراق و ئەمریکا و جیهانیش بە گشتى هەیە.
  • ڕێبەرى ڕەوتى شیعە هۆشداریى دەدات بە وڵاتانى دراوسێى عێراق و ئەوانەشى کە لە دەوروبەرى عێراق نیین، لە دەستوەردان لە کاروبارى عێراق دوور بن.
  • داواش لە سیاسییەکانى عێراق دەکات، جارێکى دیکە ئەو داواکارییە خراپ و هەڵەیە نەکەنەوە بۆ دەستوەردانى ئەمریکا وەک ئەوەى یەکەمجار کردیان.
  • گەلى عێراق هۆشیارە و بەهەموو پێکهاتەکانییەوە یەکگرتوو دەبن دژى هەر دەستوەردانێکى دەرەکى.


موقتەدا سەدر، ڕێبەرى ڕەوتى شیعە پەیامێکى لە پلاتفۆرمى ئێکس بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، بە دڵخۆشییەکى زۆرەوە چاوەڕوانى وادەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى دەکەین لە عێراق بەگوێرەى ئەو وادەیەى پێشتر بۆى دیارىکراوە کە ڕۆژى 30ـى ئەیلوولى ئەمساڵە.

دەشڵێت، پێویستە لایەنى ئەمریکى بەپیر ئەم بڕیارە نیشتمانییەى عێراقەوە بێت، چونکە ئەم کارە سوودى بۆ عێراق و ئەمریکا و جیهانیش بە گشتى هەیە.

لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەدا موقتەدا سەدر هیوای خواستووە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى سەرەتایەک نەبێت بۆ دەستوەردانى دەرەکى لە کاروبارى عێراق و زیانگەیاندن بە سەروەریى و سەربەخۆیى عێراق.


هۆشدارییەک بۆ وڵاتانی هاوسێ و دوور


ڕێبەرى ڕەوتى شیعە هۆشداریى دەدات بە وڵاتانى دراوسێى عێراق و ئەوانەشى کە لە دەوروبەرى عێراق نیین، لە دەستوەردان لە کاروبارى عێراق دوور بن و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سەرکۆنەى هەر دەستوەردانێک دەکات لە کاروبارى عێراق لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بکرێت.


داوایەک لە سیاسییەکانی عێراق


داواش لە سیاسییەکانى عێراق دەکات، جارێکى دیکە ئەو داواکارییە خراپ و هەڵەیە نەکەنەوە بۆ دەستوەردانى ئەمریکا وەک ئەوەى یەکەمجار کردیان، چونکە وەک خۆی دەڵێت، عێراق تواناى ئەوەى هەیە لەڕێگەى هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکان و پاسەوانانى سنوور و هێزە ئاسمانییەکانییەوە بە تەنیا لەڕێگەى حکومەتى ناوەندەوە خۆى بپارێزێت.

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، گەلى عێراق هۆشیارە و بەهەموو پێکهاتەکانییەوە یەکگرتوو دەبن دژى هەر دەستوەردانێکى دەرەکى.


30ـی ئەیلوول وەک سەرەتایەک بۆ گەشانەوەی عێراق


سەدر لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا دەڵێت، 30ـی ئەیلوول دەبێتە سەرەتاى گەشانەوەی عێراق و کۆتایى بە هەموو گەندەڵى و ستەم و دیکتاتۆرییەت و داگیرکاریى و تیرۆرێک دەهێنێت بەتایبەتى لەگەڵ بەهێزکردنى لایەنە ئەمنییەکان لەژێر سەرپەرشتیى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراقدا.


زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەباح نوعمان: دواى کشانەوەى هاوپەیمانان هیچ بیانوویەک بۆ گرووپەکان نامێنێت

کشاندنەوەی سیستمەکانی بەرگریی هاوپەیمانان بۆشاییەکی ئەمنی لە عێراق دروستدەکات

قاسم ئەعرەجی: هیچ وادەیەک بۆ کۆکردنەوەی چەک دیاری نەکراوە

سەیدولشوهەدا ڕادەستکردنی چەکی قورس بە حەشدی شەعبی ڕەتدەکاتەوە

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا