چەند زانیارییەک لەسەر منداڵبوونی سروشتی دوای منداڵبوون بە نەشتەرگەری
ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. سومەییە عەتا نەقشبەندی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، سەبارەت بە منداڵبوونی سروشتی دوای نەشتەرگەری، دەڵێت:
لە هەندێک حاڵەتدا منداڵبوونی سروشتی دوای نەشتەرگەری ئاساییە
بڕیاری منداڵبوونی سروشتی لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی دیکە دەگۆڕێت بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، لەوانە:
- جۆری نەشتەرگەریی منداڵبوونەکەی پێشوو
- بارودۆخی تەندروستیی دایک و کۆرپەلە
- هەڵسەنگاندن و بڕیاری کۆتایی پزیشکی پسپۆڕ
ئاڵۆزییەکانی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی منداڵبوون چین؟
- هەوکردن
- خوێنبەربوون
- برینداربوونی ئەندامەکانی جەستە
- وەڵامدانەوەی جەستە بۆ هەندێک دەرمان، لە کاتی بەکارهێنانی بێهۆشکاریی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
بۆچی دەبێت پاش نەشتەرگەریی منداڵبوون پشتێنی پاڵپشتیی سک بەکاربهێنیت؟
ئاسۆ فازیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا