21ـی ئەیلول ڕۆژیی جیهانیی نەخۆشیی ئاڵزهایمەرە

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ئەمریکا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس نەخۆشیی ئاڵزهایمەریان هەیە
لە ئەمریکا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس نەخۆشیی ئاڵزهایمەریان هەیە

چەند زانیارییەک لەسەر نەخۆشیی ئالزهایمەر

  • نەخۆشیی ئاڵزهایمەر باوترین هۆکاری تووشبوونە بە خەڵەفان
  • لە ئەمریکا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس نەخۆشیی ئاڵزهایمەریان هەیە
  • نەخۆشیی ئاڵزهایمەر بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی جۆرە پرۆتینێکەوە لە مێشکدا ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتەهۆی تێکدانی فرمانە ئاساییەکانی خانەکانی مێشک
  • هەڵکشانی تەمەن مەترسیی تووشبوون بە ئاڵزهایمەر زیاد دەکات

نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی ئاڵزهایمەر

  • وونبوون لە شوێنەکاندا
  • لەبیرکردنی ناوی کەسەکان
  • وشە و دەستەواژەی نامۆ بەکاردەهێنێت لەکاتی گفتوگۆکردندا
  • گۆڕانی بارودۆخی دەروونیی کەسەکە
  • گۆشەگیربوونی کۆمەڵایەتی
  • لەدەستدانی متمانە بە کەسانی دیکە
  • گۆڕانی شێواز و کاتی نووستن
  • خەیاڵکردن
  • زوو تووڕەبوون

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

قۆناغە جیاوازەکانی نەخۆشیی ئاڵزهایمەر

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا