قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی لە دایکبوون لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- قوباد تاڵەبانی: پۆست و نازناوەکان دێن و دەڕۆن - سەرۆکی هەرێم، سەرۆکوەزیران... - و تۆ بەرزترینەکانیانت بە سەربەرزییەوە هەڵگرتووە.
- قوباد تاڵەبانی : ئەمڕۆ من ئەمە بۆ سەرۆک نانووسم؛ بەڵکو بۆ هاوڕێیەکی زیاتر لە بیست ساڵەم دەنووسم.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی یادی لە دایکبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و نووسیوویەتی، پۆست و نازناوەکان دێن و دەڕۆن - سەرۆکی هەرێم، سەرۆکوەزیران... - و تۆ بەرزترینەکانیانت بە سەربەرزییەوە هەڵگرتووە. بەڵام ئەمڕۆ من ئەمە بۆ سەرۆک نانووسم؛ بەڵکو بۆ هاوڕێیەکی زیاتر لە بیست ساڵەم دەنووسم.
"هاوڕێیەتیەکەم لەگەڵ تۆ درێژکراوەی هاوڕێیەتی تۆ و سەرۆک مام جەلالە"
- قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئەم هاوڕێیەتییەی کە بۆی ماوەتەوە، بەردەوامی و درێژکراوەی ئەو هاوڕێیەتی و پەیوەندییە قووڵەیە کە لەگەڵ سەرۆک مام جەلال هەیبووە.
- قوباد تاڵەبانی: بە تیپەڕبوونی ساڵەکان هاوڕێیەتیەکە بە تەواوی بووە هی خۆیان.
- قوباد تاڵەبانی :پێکەوە بەسەر سەختی و ناخۆشییەکان، هەوراز و نشێوییەکاندا زاڵ بووین و هاوڕێیەتیمان پتەوتر و شکۆدارتر بوو.
- یادی لەدایکبوون تەنها وێستگەیەکە لە ژیاندا و ژیانی ئێوەش پڕە لە وێستگەی زۆر گرنگ و کاریگەر بۆ کوردستان، بۆ حیزبەکەت، بۆ خێزانەکەت و بۆ هەموو ئەویش کە بەشێک لەم ڕێگەیەیان لەگەڵتدا بڕیوە.
قوباد تاڵەبانی خەر بەو بۆنەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هاوڕێیەتییەی کە بۆی ماوەتەوە، بەردەوامی و درێژکراوەی ئەو هاوڕێیەتی و پەیوەندییە قووڵەیە کە لەگەڵ سەرۆک مام جەلال هەیبووە، بەڵام بە تیپەڕبوونی ساڵەکان هاوڕێیەتیەکە بە تەواوی بووە هی خۆیان.
هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقبنە لەناو قەیران و ستەم و ناخۆشییەکان
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە درێژەی نووسینەکەیدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتوویەتی " لەناو ئەو هەموو قەیران و ساتە ئەستەم و رۆژە ناخۆشانەی کە پێکەوە پێیدا تێپەڕبووین، ئەگەر هاوڕێیەتییەکەمان راستەقینە و لەسەر بنەمای متمانەیەکی تەواو نەبایە، بە ئاسانی دەکرا ئەم هاوڕێیەتییەمان بپچڕێت. بەڵام پێکەوە بەسەر سەختی و ناخۆشییەکان، هەوراز و نشێوییەکاندا زاڵ بووین و هاوڕێیەتیمان پتەوتر و شکۆدارتر بوو. ئەمڕۆ زیاتر لە هەر شتێکی تر سوپاسگوزاری ئەم هاوڕێیەتییە شکۆدارەم".
شانازیکردن بە دەستکەوتەکان
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، یادی لەدایکبوون تەنها وێستگەیەکە لە ژیاندا و ژیانی ئێوەش پڕە لە وێستگەی زۆر گرنگ و کاریگەر بۆ کوردستان، بۆ حیزبەکەت، بۆ خێزانەکەت و بۆ هەموو ئەویش کە بەشێک لەم ڕێگەیەیان لەگەڵتدا بڕیوە. ئەمانە ئەو دەستکەوتانەن کە دەبێت شانازییان پێوە بکەرێت و ئەوانیش بە رێز و شکۆوە لێی دەڕوانین.
هیوای تەندروستی و بەختەوەری بۆ سەرۆکی هەرێم خواستووە
لە کۆتایی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی بۆ نێچیرڤان بارزانی هیوای تەندروستی و بەختەوەری و تەمەندرێژی بۆ خواستووە، بۆ تۆمارکردنی چەندین وێستگەی گرنگ لە ژیانیدا و شانازیش دەکات کە وەک هەمیشە برا و هاوڕێ و هاوکار و پشتیوانی بێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ قوباد تاڵەبانی: من و تۆ پێکەوە تیمێکین کە نابەزێنرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا