ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق داواکاریى دابینکردنى نەوتى سپى ماڵانى بۆ هەرێمى کوردستان پەسەند کرد

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا
کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا

پووختەی هەواڵەکە:

  • پێشتر داوای دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان لە هەرێمی کوردستان کرابوو
  •  داواکارییەکە بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران پەسەند کرا.
  • دابینکردنی بەپەلەی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەو ڕاسپاردانە بووە.

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە زۆرینەى دەنگ، داواکاریى دابینکردنى نەوتى سپى ماڵانى بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان پەسەند کرد.


داواکاری دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا

  • دابینکردنی بەپەلەی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەو ڕاسپاردانە بووە ، کە ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتووێ کراو و دەنگی لەسەر درا.
  • بەگوێرەی ئامارى تۆمارکراو لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پێداویستیی نەوتی سپی زیاتر لە 250 ملیۆن لیترە ئەگەر هەر خێزانێک 200 لیتر وەربگرێت.
  • هەروەها بەگوێرەى سەرژمێریی عێراق لە ساڵی 2024دا، لە هەرێمی کوردستان 1 ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان هەن.
  • بەمەش ئەگەر بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر دابین بکرێت، پێویستیی گشتی دەگاتە زیاتر لە 275 ملیۆن لیتر نەوتی سپی.



بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشتر داوای دابینکردنی بەپەلەی نەوتی سپییان بۆ هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان کرد، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەن بۆ وەزارەتی نەوت و لیژنەی نەوت و گاز، ئەو داواکارییەی خستە دەنگدانەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، داواکارییەکە بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران پەسەند کرا، کە تیایدا دابینکردنی بەپەلەی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەو ڕاسپاردانە بووە.


ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر پێداویستی نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک


بەگوێرەی ئامارى تۆمارکراو لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پێداویستیی نەوتی سپی زیاتر لە 250 ملیۆن لیترە ئەگەر هەر خێزانێک 200 لیتر وەربگرێت. هەروەها بەگوێرەى سەرژمێریی عێراق لە ساڵی 2024دا، لە هەرێمی کوردستان 1 ملیۆن و 379 هەزار و 163 خێزان هەن، بەمەش ئەگەر بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر دابین بکرێت، پێویستیی گشتی دەگاتە زیاتر لە 275 ملیۆن لیتر نەوتی سپی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی لە وەرزی سەرما



لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پایز و سەرما، نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە و جیاوازیی نرخ لە نێوان هەولێر و سلێمانی دەگاتە 50 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک. لە کاتێکدا دابینکردنی نەوت لە بەنزینخانەکاندا بە شێوەیەکی سنووردارە، هاونیشتمانییان چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتن بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراو.


نرخی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان


لە بازاڕی هەولێر یەک بەرمیل نەوتی سپی (216 لیتر) گەیشتووەتە 330,000 دینار، لە کاتێکدا لە سلێمانی هەمان بڕ بە 280,000 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

زانیاری زیات بۆ تۆ

سامانە سروشتییەکان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی چاوەڕێی بەغدادە

هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی 275 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی هاونیشتمانیان چاوەڕێی بەغداد دەکات

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا