گۆتیرێس: دەسەڵاتی سەربازیی بەتەنیا ناتوانێت گرەنتی ئاسایش بکات

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کاتی پێشکەشکردنی وتەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کاتی پێشکەشکردنی وتەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

گوتیرێس :دەسەڵاتی سەربازیی بەتەنیا ناتوانێت گرەنتی ئاسایش بکات و دەسەڵاتی ئابووری بەتەنیا ناتوانێت گرەنتی سەقامگیری بکات.

گوتیرێس هۆشداریدا لە نەهێستی بیرۆکەی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستنییەکان.

گوتیرێس هۆشداریدا لە فراوانبوونی ئۆردوگای نیشتەجێکردنی جووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا.

گوتیرێس :پێویستە نەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چاکسازیی تێدا بکرێت.


ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 81ـەمین کۆبوونەوەى لوتکەى نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، هاوڵاتییانی سڤیل لە کاتی شەڕەکاندا دەکرێنە ئامانج و خەڵکى سڤیل ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە.


گۆتیرێس باسی ئەوەشیکرد، دەسەڵاتی سەربازیی بەتەنیا ناتوانێت گرەنتی ئاسایش بکات و دەسەڵاتی ئابووری بەتەنیا ناتوانێت گرەنتی سەقامگیری بکات.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریدا لە نەهێشتنی بیرۆکەی چارەسەری دوو دەوڵەت و توندوتیژی و بەزۆر کۆچپێکردن و فراوانکردنی زیاتری ئۆردوگاکان لە کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین.

ناوەرۆکی وتەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

  • ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس هۆشداری ئەوەشیدا بەردەوامی فراوانکردنی ئۆردوگای نیشتەجێکردنی نوێ بۆ جووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا.
  • مەترسی هەرەسهێنای پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسی پاکتاوی نەژادی.
  • ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕوویدا بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان بووە هۆی بەرپابوونی کوشتن و ماڵوێرانی و ئاوارەیی و وێرانکارییەکی فراوان لە کەرتی غەززە.
  • شەڕی سوودان بووتە هۆی شەڕێ کوشتنی هاوڵاتیان و وێرانکردنی ماڵوحاڵ و نەخۆشخانەکان.

پێویستە چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بکرێت، بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی کاریگەریی و شەرعیەتی پێوە دیار بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی ئەم سەردەمە.

مەترسی فرانبوونی ئۆردوگای نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس هۆشداری ئەوەشیدا بەردەوامی فراوانکردنی ئۆردوگای نیشتەجێکردنی نوێ بۆ جووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا، دەبێتە هۆی هەرەسهێنای پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسی پاکتاوی نەژادی.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئۆردوگای  گوتیرێس ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی دوای ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر ڕوویدا بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان بووە هۆی بەرپابوونی کوشتن و ماڵوێرانی و ئاوارەیی و وێرانکارییەکی فراوان لە کەرتی غەززە.

دەربارەی ئاڵۆزی و شەڕی ناوخۆیی سودان و ئاوارەبوون

سەبارەت بە کێشەی ناوخۆیی سوودان و شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەتیکردەوە، شەڕی دەسەڵات لە سوودان، گۆڕاوە بۆ شەڕ لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی قەیرانی برسێتی و کۆچپێکردنی ناچاری بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ملیۆنان کەس لە سوودان رووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە و لە ئێستادا ماڵەکان و نەخۆشخانەکان ڕووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێتەوە.

ئەنجامدانی چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایش بە پێویست دەزانرێت

سەبارەت بە ڕێکخراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بکرێت، بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی کاریگەریی و شەرعیەتی پێوە دیار بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکانی ئەم سەردەمە.

جیهان پێویستی بەڕێکخراوێکی بەهێزی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە

لە کۆتایی وتەکانیدا سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی گوتی " داهاتووی هەموان بەندە بە تواناکانمانەوە بۆ چۆنێتی ئیدارەدانی هێز بە حیکمەت و بەرچاوڕۆشنی، چونکە جیهان پێویستی بە ڕێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەهێز هەیە، کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی  جیهانی هەبێت وەک ئەوەی کە ئیستا هەیە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمڕۆ دیبەیتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداریی 130 سەرکردەی جیهان دەستیپێدەکات

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا