لەبارەى نرخى بەنزینەوە ژمارەیەک پێشنیاز ئاڕاستەى وەزارەتى نەوت کران
پووختەی هەواڵەکە:
- لیژنە پەرلەمانییەکە کارەکانی تەواوکردووە و پێشنیازەکانی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوت کرد.
- پێشنیازکراوە بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
لیژنەى پەرلەمانیى تایبەت بە 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەى هەرێمى کوردستان، چەند پێشنیازێک بۆ دابەزینى نرخى بەنزین ئاڕاستەى وەزارەتى نەوتى عێراق دەکات.
لەو بارەیەوە سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکە ئەنجامى کارەکانى و سەرجەم پێشنیازەکانى تەواوکرد و ئاڕاستەى وەزارەتى نەوتى کردن.
ناوەرۆکی ئەو پێشنیازانەی ئاراستەی وەزارەتی نەوت کراون
- پێشنیازکراوە وەزارەتی نەوتی عێراق بەنزین و سووتەمەنی بۆ هەرێمى کوردستان دابین بكات بە هەمان پێوەر و نرخی پارێزگاكانی دیکە بەرامبەر 50 هەزار بەرمیلەكە.
- ئەگەر نەوتی خاو بۆ هەرێمى کوردستان زیادكرا دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق تێچووی بەرهەم و پاڵاوتن لە ئەستۆ بگرێت تاوەکو بە هەمان نرخی ناوچەكانی دیکە بەنزین بگاتە هەرێمى کوردستان.
- لە كاتی جێبەجێکردنى ئەو پێشیازانەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پابەندە بە دابەشكردنی سووتەمەنی بەهەمان نرخی پارێزگاكانی عێراق.
بەگوتەى سیپان شێروانی، پێشنیازکراوە یان دەبێت كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمی نەوتی وەزارەتی نەوتی عێراق بەنزین و سووتەمەنی بۆ هەرێمى کوردستان دابین بكات بە هەمان پێوەر و نرخی پارێزگاكانی دیکە بەرامبەر 50 هەزار بەرمیلەكە.
لەخۆگرتنی تێچووی بەرهەو پاڵاوتنی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان
لە خاڵێکى دیکەدا پێشنیاز کراوە، ئەگەر نەوتی خاو بۆ هەرێمى کوردستان زیادكرا دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق تێچووی بەرهەم و پاڵاوتن لە ئەستۆ بگرێت تاوەکو بە هەمان نرخی ناوچەكانی دیکە بەنزین بگاتە هەرێمى کوردستان.
سیپان شێروانی، دەڵێت "لە هەردوو حاڵەتەکەدا دەبێت وەزارەتی نەوت بە چ نرخێک سووتەمەنى بۆ ناوچەکانى عێراق دابین دەکات بۆ هەرێمى کوردستانیش وابێت".
دابەشکردنی سووتەمەنی بە هەمان نرخی پارێزگاکانی عێراق
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە كاتی جێبەجێکردنى ئەو پێشیازانەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پابەندە بە دابەشكردنی سووتەمەنی بەهەمان نرخی پارێزگاكانی عێراق.
لە کۆتاییدا سیپان شێروانی، گوتى "چ پێوەرێك بۆ دیاریكردنی بڕ بۆ پارێزگاكان بەكار دێت هەمان پێوەر بۆ هەرێمی کوردستانیش بەكاربهێنرێت".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
هەوڵەکان لە بەغداد بۆ چارەسەری گرانیی نرخی بەنزین چڕدەبنەوە
بەغداد؛ کۆبوونەوەی باڵا بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
بەهۆی نرخی بەنزینەوە کرێی گواستنەوەی خوێندکاران لە سلێمانی زیاد دەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا