توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: ڕێژەی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان کەمی کردووە

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکەن
خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکەن

وردەکاریی  و ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • توێژینەوەکە بە بەشداری زیاتر لە 114 هەزار کەس ئەنجام دراوە لە ئەمریکا
  • بەشێوەیەکی گشتی ڕێژەی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان کەمی کردووە
  • ڕێژەی خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان لە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 50-64 ساڵاندایە زیادی کردووە
  • ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18-29 ساڵاندایە بە ڕێژەیەکی بەرچاو خواردنەوە کحولییەکانیان کەم کردووەتەوە

خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە ئەم نەخۆشییانە زیاد دەکەن

  • بەرزەفشاری خوێن
  • هەوکردنی پەنکریاس
  • هەوکردنی کۆئەندامی هەرس
  • کێشە لە فێربوون
  • یادگە لاواز دەکات
  • نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە

خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە ئەم شێرپەنجانە زیاد دەکەن

  • شێرپەنجەی سورێنچک
  • شێرپەنجەی پەنکریاس
  • شێرپەنجەی پڕۆستات
  • شێرپەنجەی شێرپەنجەی مەمک
  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
  • شێرپەنجەی جگەر
  • شێرپەنجەی گەدە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

كاریگه‌ریی خواردنەوە كحولییەکان له‌سه‌ر جگه‌ر 

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا