چەند زانیارییەک لەسەر کڕێشی برژانگی چاو
ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
د. شۆخ وەهاب، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو، دەڵێت '' ئەمانە نیشانە باوەکانی کڕێشی برژانگن ''
- وشکبووەوەی چاو لە دەوری برژانگەکان
- سووربوونەوە و هەڵئاوسانی لێواری پێڵووەکان
- هەستکردن بە خوران یان سوتانەوە لە چاودا
- هەستکردن بە وشکیی چاو لە بەیانیاندا
هۆکارەکانی کڕێشی برژانگ
- گیرانی ڕژێنە چەورییەکان: دەوروبەری برژانگ چەندین ڕژێنی بچووکی چەوری تێدایە، کاتێک دەگیرێن دەبنەهۆی دروستبوونی کڕێشی برژانگ
- زیادبوونی بەکتریای ئاسایی پێست یان بوونی کڕێشی سەر
- بوونی (مێرووی میتکی دەمۆدێکس) جۆرە مێروویەکی زۆر بچووکە، لە ڕەگی برژانگدا دەژی
چۆن لە ماڵەوە چارەسەری کڕێشی برژانگ بکرێت؟
- پەڕۆیەکی خاوێن بە ئاوی شلەتێن تەڕبکرێت و بۆ ماوەی 5-10 خولەک خولەک بخرێتە سەر چاوەکان بۆ ئەوەی چەورییە ڕەقبووەکان بتوێنەوە
- پاککردنەوەی ڕۆژانە: بە بەکارهێنانی شامپۆی تایبەتی چاو و بە لۆکەیەکی خاوێن بنەوەی برژانگەکان پاک بکرێنەوە
- ئەگەر سووربوونەوەکە زیادی کرد یان کاریگەریی لەسەر بینینی کەسەکە دروستکرد، سەردانی پزیشکی پسپۆڕی چاو بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
ئاسۆ فازیل
2 کاتژمێر پێش ئێستا