مەترسییەکانی وازهێنان لە دەرزییەکانی کێشدابەزاندن

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وردەکاریی و ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک لەسەر مەترسییەکانی وازهێنان لە دەرزییەکانی کێشدابەزاندن

  • توێژینەوەکە بە بەشداری 157 هەزار کەس ئەنجام دراوە
  • لە ئەنجامدا دەرکەووتووە وازهێنان لە دەرزییەکانی کێشدابەزاندن دوو بۆ سێ هێندە مەترسیی زیادبوونی کێشی کەسەکە زیاد دەکات
  • وازهێنان لە  دەرزییەکانی كێشدابەزاندن دەبێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە

نیشانەکانی نەخۆشیی قەڵەوی

  • کۆبوونەوەی چەوری بەتایبەت لە ناوچەی کەمەردا
  • پێوانەی کێش و باڵای کەسەکە لە 30کگم /م2 زیاتر بێت
  • هەناسەتوندی بەتایبەت لەکاتی وەرزشکردندا
  • ئازاری جومگەی ئەژنۆ
  • پرخە پرخ لەکاتی خەوتندا
  • ئارەقکردنەوەی زۆر
  • کشانی پێستی جەستە

هۆکارەکانی نەخۆشیی قەڵەوی

  • خواردنی خۆراکی ناتەندروست
  • وەرزشنەکردن
  • بۆماوەیی
  • نەبوونی خەوی پێویست
  • دوودڵی و دڵەراوکێ بە شێوەیەکی بەردەوام
  • بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان  

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/232154

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا