دادگای تورکیا قەدەغەکردنی کتێبی کوردی بە پێشێلکاری ناودەبات

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دادگای دەستووری تورکیا کۆکردنەوەی کتێب بە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین دادەنێت
دادگای دەستووری تورکیا کۆکردنەوەی کتێب بە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین دادەنێت

پووختەی هەواڵەکە:

  • دادگای تورکیا: پێویستە ئەوانەی کتێبە کوردییەکانیان چاپکردووە قەرەبووبکرێنەوە.
  • لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر کتێب و بڵاوکراوە قەدەغەکران و کۆکرانەوە.

دادگای تورکیا قەدەغەکردن و کۆکردنەوەی چەند کتێبێکی کوردی بە پێشێلکاری ناو دەبات و دەڵێت، پێویستە ئەو چاپخانەیەی کتێبەکانی چاکپکردووە، قەرەبوو بکرێتەوە.



دیارترین ئەو کتێبانەی کۆکراونەتەوە و قەدەغەکراون

  • بەشێک لەوانەش بریتین لە "کورد و کوردستان"ـی عەبدولڕەحمان قاسملۆ، "مێژووی کوردستان"ـی لازاریڤ و "بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد"ـی کریس کۆچێرا.
  • دادگای دەستووریی تورکیا قەدەغەکردن و کۆکردنەوەی ئەو کتێبانە بە پێشێلکردنی بنەمای ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن ناودەبات.
  • دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاڤێستا کە ئەو کتێبانەی چاپکردووە دەڵێت، دادگای دەستووری بڕیاری داوە دەزگاکەیان قەرەبوو بکرێتەوە.



لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر کتێب و بڵاوکراوە قەدەغەکران و کۆکرانەوە، بەشێک لەوانەش بریتین لە "کورد و کوردستان"ـی عەبدولڕەحمان قاسملۆ، "مێژووی کوردستان"ـی لازاریڤ و "بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد"ـی کریس کۆچێرا.


دادگای دەستووری تورکیا کۆکردنەوەی کتێب پێشێلکردنی بنەمانی ئازادی ڕادەربڕین دەزانێت


دادگای دەستووریی تورکیا قەدەغەکردن و کۆکردنەوەی ئەو کتێبانە بە پێشێلکردنی بنەمای ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن ناودەبات و دەڵێت، بڕیاری قەدەغەکردنەکە، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.


داوای قەرەبووکردنەوەی دەزگای چاپی ئاڤێستا


دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاڤێستا کە ئەو کتێبانەی چاپکردووە دەڵێت، دادگای دەستووری بڕیاری داوە دەزگاکەیان قەرەبوو بکرێتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نزیکەی 60 هەزار خوێندکار زمانی کوردییان لە تورکیا هەڵبژاردووە

لە باکووری کوردستان چالاکییەکان بۆ زمانی کوردی فراوان دەبن

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا