بلومبێرگ: چین چەند پارچەیەکی فڕۆکەی ئێف-35ـی ئەمریکی دەستکەوتووە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەیەکى جۆرى ئێف-35ى ئەمریکى لەکاتى ئامادەکردنى بۆ فڕین لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا
فڕۆکەیەکى جۆرى ئێف-35ى ئەمریکى لەکاتى ئامادەکردنى بۆ فڕین لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، ئاشکراى کرد چین چەند پارچەیەکی هەستیاری فڕۆکەی جۆری ئێف-35ـی ئەمریکی دەستکەوتووە.
  • لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری ڕابردوودا، لە بارێکی ئاسمانیدا لە ئوسترالیاوە بەڕێوە بوو بۆ ئەمریکا، بەڵام بەشێوەیەکی لە ناکاو ئاڕاستەکەی بەرەو هۆنگ کۆنگ گۆڕدرا.

سەرچاوەیەک لە پنتاگۆنەوە بە ئاژانسی هەواڵى بلومبێرگى ڕاگەیاندووە، ئەوان ئاگاداری کێشەیەکن سەبارەت بە بارێک، کە پارچەی بەکارنەهێنراوی فڕۆکەی ئێف-35ـی تێدا بووە.


چۆن دەست بەسەر پارچەکانى فڕۆکەکەدا گیرا؟

  • حکومەتی چین دەستی بەسەر پێکهاتە هەستیارەکانی فڕۆکەی جەنگی دزێویF-35  گرتووە.
  • بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاڕاستەی هۆنگ کۆنگ کران.
  • لەلایەن کۆمپانیای "یو بى ئێس" لە ئوسترالیاوە گواستراونەتەوە.
  • بە گوێرەی پنتاگۆن، بارەکە ئێستا لە لایەن حکومەتی چینەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
  • پێکهاتووە لە کەلوپەلی کابینەی فڕۆکەوانیی نەشیاو بۆ بەکارهێنان، دەرگای چەک و جبەخانەی فڕۆکەکە، کە بە ماددەیەکی تایبەت ڕووپۆشکراوە و ڕادار ناتوانێت بیدۆزێتەوە.
  • ئێستا لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەرقاڵی بەدواداچوونن لە ڕووداوەکە.
  • هەستیارییەکەشى لەوەدایە کە چین بۆ یەکەمجارە نهێنیی لەسەر ئەو فڕۆکە تایبەتەی ئەمریکا دەستدەکەوێت.
  • بەمەش دەتوانن لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن و لەم ڕێگەوە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی بزانن، یاخود هەوڵبدەن کۆپی لێ دروست بکەنەوە.

    لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەرپرسانی پنتاگۆن کۆنگرێسی ئەمریکایان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردەوە و ڕۆژی 18ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیتیکۆ چیرۆکەکەی ئاشکراکرد، ڕۆژی 22ـی ئەیلول، ڕیچارد مارلز، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا بە ئاشکرا ڕووداوەکەی بۆ بوونی هەڵەی تەکنیکی گەڕاندەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئەمریکا مەرجی فرۆشتنی ئێف35 بە تورکیا ئاشکرا دەکات

بودجەی بەرگری ئەمريکا بۆ ساڵی داهاتوو 1.5 ترليۆن دۆلارە

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا