د. هاڤان فەرەیدوون قەفتان: مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی لە خانماندا زیاترە

ئاسۆ فازیل 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی د. هاڤان فەرەیدوون قەفتان، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە
وێنەی د. هاڤان فەرەیدوون قەفتان، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە

د. هاڤان فەرەیدوون قەفتان، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە، سەبارەت بە شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد)، دەڵێت:

  • شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) لە چوار جۆری سەرەکی پێکهاتووە
  • لە %67 گرێکانی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) لەناو ڕژێنەکەدان
  • لە %28ـی گرێکانی ڕژێنی دەرەقی بۆ دەرەوەی ڕژێنەکە بڵاوبوونەتەوە و چوونەتە ئەندامەکانی دەوروبەری ڕژێنەکە
  • مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی لە خانماندا زیاترە
  • لە چوار چارەخوازی شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی سێیان خانمن
  • بەشێوەیەکی گشتی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی لە تەمەنی 50 ساڵ و سەرووتردا زیاترە

نیشانە باوەکانی شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی

  • گرێی شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی لە کاتی خودپشکنیندا هەستی پێدەکرێت
  • دەنگنووسان
  • ناڕەحەتی لە کاتی قوتدانی خواردندا
  • هەناسەتوندی

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی

  • وەرگرتنی چارەسەر بە تیشک لە کاتی منداڵی یان گەنجیدا
  • مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی لە خانماندا زیاترە
  • بۆماوەیی

خۆپارێزیی لە شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی

  • ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی مل وەک پشکنینی سۆنەر، بەتایبەت ئەو کەسانەی بۆماوەیی شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقییان هەیە، بەپێی بڕیاری پزیشکی پسپۆڕ، بۆ نموونە سێ مانگ جارێک، چوار مانگ جارێک یان شەش مانگ جارێک

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

کەی ڕژێنی دەرەقی( پەریزاد) پێویستە بە نەشتەرگەری لاببرێت؟

ئاسۆ فازیل

2 کاتژمێر پێش ئێستا